Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.

لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو رێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان