كرێی سێ مانگى وانه‌بێژان خەرج دەکرێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤ ی ساڵى ٢٠٢١ى زایینى) به یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ.
پارەکەش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەبێت:
یەکەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی ٥٥٠ هەزار دینار.
دووەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی ٤٥٠ هه‌زار دینار.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٠٢١/١١/٢٩