پڕۆژەی ئاوی ده‌ربه‌ندیخانی نوێ کێشەى کەمئاویی ناوچەکە چارەسەر دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سێکتەرەکانى ئاو و کارەبا و کشتوکاڵ و پیشەسازى لە سێکتەرە هەرە گرنگەکانى کابینەى نۆیه‌مى حکومەتى هەرێمى کوردستانن و پڕۆژەکانى تایبەت بە سێکتەری ئاویش لەبەر پێویستى ڕۆژانەیی خەڵک پێیان، زیاتر گوڕ و خێراییان پێ دەبەخشرێت و زوو جێبەجێ دەکرێن. هەر بۆیە چه‌ندین پڕۆژەی جیاجیا له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه.
قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه ده‌كه‌وێته ٦٨ كیلۆمه‌تری باشووری شارى سلێمانی، ڕووباری سیروان له خۆرهه‌ڵاته‌وه و ڕووباری دێوانه له خۆرئاواوه ده‌وره‌یان داوه. ئەم قەزایە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا گرفتی ئاوی پاكی بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان هەبووە. بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی پڕۆژە‌یه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات كه ئه‌وەش پڕۆژهەی ئاوی ده‌ربه‌ندیخانه.
به‌ختیار تاهیر، سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری پارێزگاى سلێمانی، سه‌باره‌ت به گرفتی كه‌مئاوی و ئه‌و كێشانه‌ی له ئەنجامی نه‌بوونی ئاوی پاك له‌م ناوچه‌یه دروست بووه، بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوت:''ماوه‌یه‌كی زۆره دانیشتووانی ده‌ربه‌ندیخان به‌ده‌ست كه‌مئاوی و پیسیی ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه‌ش بۆته یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، بۆیه ئێمه پێویستیمان به‌وه بوو پڕۆژەیهك لێره ئه‌نجام بدرێت تا ئه‌م خه‌ڵكه له‌م كێشه‌یه ڕزگاری بێت. ماوەیەکی زۆر بوو بەردى بناغەى پڕۆژەی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان دانرابوو، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك كاركردن تیایدا وه‌ستابوو، بە خۆشحاڵییەوە لە كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاركردن له‌م پڕۆژەیه ده‌ستی پێ كرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه بووه خەڵک ڕزگارى بێت لەو ئاوه‌ی لێره هه‌یه کە به كه‌ڵكی خواردنه‌وه و به‌كارهێنان نایه‌ت.
پڕۆژەیه‌كی بێ کەموکوڕی:
سه‌باره‌ت به به‌شه‌كانی ئه‌م پڕۆژەیه، به‌ختیار تاهیر، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژەکە رایگەیاند:''پڕۆژەی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان وەک پڕۆژەیەکى کامڵ و بێ كه‌موكوڕی تەواو ده‌بێت و پاڵاوتنی ئاوەکە تیایدا سوودی ئێ‌كجار زۆری بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه دەبێت.''
پڕۆژەى ئاوی ده‌ربه‌ندیخان له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت:
به‌شی یه‌كه‌م: وه‌رگری سه‌ره‌كی ئاو كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆده‌گرێت:
ـ حه‌وزێكی ١٥٠٠ مەتر چوارگۆشە
ـ ژوورێكی تایبه‌ت به ماتۆڕ
ـ ژووری كاره‌با
ـ ژووری كلۆر
ـ بورجی به هه‌واكردنی ئاو
ـ هێڵێكی گواستنه‌وه له نێوان هه‌ردوو به‌ش، به تیره‌ی ٢٠ ئینج و درێژی ٢٣٠٠ مەتر کە به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو له وه‌رگره‌وه بۆ به‌شی پاككه‌ره‌وه.
به‌شی دووه‌م: به‌شی پاككه‌ره‌وه‌ی ئاوە کە ئەم بەشەش به‌م شێوه‌یه كارده‌كات:
دوای ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه لە ڕێگه‌ی بۆڕی گواستنهوەوە وه‌رده‌گیرێت، دواتر ده‌چێته حه‌وزێكی تایبه‌ت كه به مه‌به‌ستی نیشتاندنی ١٠٠٠ مەتری چوارگۆشه ئاو دروستكراوه، پاشان ده‌چێته ژووری ماتۆڕ و به هێڵێكی ٥٠ سانتیمەتری ده‌به‌سترێته‌وه به یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه.
یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كەش له دوو به‌ش پێكدێت:
ـ به‌شێكیان كه سانت فیلته‌رە و پاشماوه و خڵته و لیكی ئاوه‌كه كه‌م ده‌كاته‌و.
ـ به‌شه‌كه‌ی دیکەشیان كاربۆن فیلته‌رە كه بۆن و تام و ڕەنگی ئاوه‌كه ناهێڵێت و پاكی ده‌كاته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی ئاوە پاككراوه‌کە بدرێته هاووڵاتیان، پێویستە به ژووری تایبه‌ت به پشكنینی كیمیایی تێپه‌ڕێت و دوای پشكنینه‌كه دەکرێتە حه‌وزێكی ٢٠٠٠ مەتر چوارگۆشەوە و له‌وێشه‌وه ده‌درێته هاووڵاتیان.
١٠٠% خواستی خه‌ڵك پڕ ده‌كاته‌وه:
به ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژەیه، دانیشتووانی ده‌ربه‌ندیخان ئیدی كێشه‌ی كه‌مئاوییان نامێنێت، چونكه گرفتی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌م ناوچه‌یه نه‌بوونی ئاوی پاكه بۆیه له ئێستادا هاووڵاتیان سێ ڕۆژ جارێك ئاویان دێت، ئه‌م پڕۆژەیه له توانایدایە له كاتژمێرێكدا ١٠٠٠ مەتر سێجا ئاوی پاك به‌رده‌ست بخات و بیپاڵێوێت و كێشه‌ی ١٢ هەزار هاوبه‌شی ئاو چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گوژمه‌ی پێویست بۆ ئه‌م پڕۆژەیه ته‌رخان بكات تا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بخرێته خزمه‌تی دانیشتووانی ده‌ربه‌ندیخان.
گوژمەى پڕۆژەکە:
پڕۆژەی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان كه بۆ پاڵاوتنی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان دروست كراوه و دواتر به شێوه‌یه‌كی پاڵاوته‌كراو و پاككراوه له ڕێگه تۆڕی ئاوه‌وه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت، گوژمه‌ی ١٩.٧ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه و تا ئێستا ٥٥%ی پڕۆژەكه ته‌واو بووه.