کارکردن لە ڕێگه‌ی جووتسایدی كه‌لار ـ سلێمانی به‌رده‌وامە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێگه‌ی كه‌لار ـ سلێمانی كه به ڕێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه، به هۆی زۆرى هاتوچۆکردن لەسەر ئەو ڕێگەیە و ڕوودانی کارەساتێکى زۆر و قوربانیدانى بەردەوام، ئێستا كاركردن له‌و ڕێگه‌یه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ته‌واو ببێت و چیدیكه پێی نەگوترێت "ڕێگای مه‌رگ"، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌ك بێت كه هه‌موو بڕگه‌كانی سه‌لامه‌تی ڕێگه‌وبانی تێدا فەراهەم کرابێت.
ئه‌ندازیار عومه‌ر سه‌بری مسته‌فا، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگه‌ی كه‌لار ـ سلێمانی، تایبه‌ت بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوتی: پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای كه‌لار ـ سلێمانی (lot 4&5)، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و كۆمپانیای "بێشكان" كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه جێبه‌جێی ده‌كات. ئەم پڕۆژەیە له ڕێكه‌وتی ١٩/١٢/٢٠١٧ـى زایینییەوە ده‌ست بە جێبەجێکردنى كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیا تا ئەم ماوەیەش وه‌ستا بوو، به‌ڵام ئێستا كاركردن تیایدا دەستى پێ کردووەتەوە. ئه‌م ڕێگا جووتسایده درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤١ كیلۆمه‌تره کە ١٨ پردی جووتسایدی تێ دەکەوێت کە درێژییەکەیان لە نێوان ٣٠ مەترەوە دەست پێ دەکات له‌گه‌ڵ ٣ ئینته‌ر چه‌ینج كه درێژیه‌كه‌یان ده‌گاته ٣.٦ كیلۆمه‌تر. هەر لەم ڕێگەیەدا ئاوبار‌ی پایپ و بۆكس كه‌ڵڤه‌رت و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بۆ ڕێگه‌یه‌كی ستاندارد پێویستن، تێیدا جێگیر و دروست کراون.
بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژەكه گوژمه‌ی ١٣٧.٢٦١.٦٦٢.٨٠٠ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستا زیاتر له ٧٢ ملیار دیناری له گوژمه‌ی ته‌رخانكراوی بۆ خه‌رج كراوه، ئێستا ٥٥%ـی پڕۆژەكه ته‌واو بووه.
٩٨%ـى کرێکارەکانى پڕۆژەکە کوردستانین
ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكار و ستافى ئەندازیارى له‌م پڕۆژە‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن، كه نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س ده‌بن و ٩٨%ـی ئه‌وانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، بەمەش هەوڵ دراوە جۆرێک لە هەلى کار بڕەخسێنرێت و ببێتە هۆکارێک بۆ بژیوى خەڵکى ئەو ناوچەیە.
گرنگیی و سوودی پڕۆژەكه
دروستكردنی هه‌ر پڕۆژەیهك له هه‌رێمی كوردستاندا، به دڵنیاییه‌وه ڕەنگدانهوهی له‌سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت كه لێی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ڕێگای كه‌لار ـ سلێمانیش كه ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت به هۆی ئه‌وه‌ی پانیه‌كه‌ی ٧ مه‌تره و ڕێگه‌یه‌كی یه‌كجار ناخۆشه و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەهۆى قهرهباڵغییهكەى، کارەساتێکى زۆرى تێدا ڕووى داوە، هه‌ر بۆیه به ته‌واوبوونی ئه‌م ڕێگا جووسایده له چه‌ندین ڕووه‌وه خه‌ڵك لێی سوودمه‌ند ده‌بن وه‌ك:
یەکەم: له‌به‌ر بەستنەوەى ناوچه‌كانی عێراق و خاڵه سنوورییه‌كان به شاری سلێمانی، ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كات بۆ هاتوچۆكردنی شۆفێران و هاووڵاتیان.
دووەم: ڕێژەی ٩٩%ـی ڕووداوه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیەم: پڕۆژەکە هۆکارە بۆ ڕەخساندنى هەلى کار و بژیوى دەیان خێزان، تا ئەو کاتەی تەواو دەبێت.
چوارەم: کات دەگەڕێنێتەوە و مەسرووف و خەریجى تێکشکانى ئۆتۆمبێلەکانیش بۆ شۆفێران کەم دەکاتەوە.
ئەمەش لینکی ڤیدیۆکەیە:
ڕێگەیەکی ستراتیژیی حکومەت لە سنووری ئێدارەی گەرمیان - YouTube