جووت سایدی كه‌لار-كفری لە ڕووى بازرگانى و گەشتیارییەوە ناوچەکە دەبووژێنێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جووتسایدی كه‌لار- كفری، یه‌كێكه له‌و پڕۆژە گرنگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری تێدا دەکرێت و بڕیاریش وایە له ئایندەیەکی نزیکدا به ڕووی هاووڵاتیان بكرێته‌وه. ئه‌م پڕۆژە‌یه له ساڵی ٢٠١٤ ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و چه‌ند هۆكارێكی دیكەوە، كاركردن تێیدا وه‌ستا بوو و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له سۆنگه‌ی گرنگیدان به ڕێگا و بانه‌كان و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، كاركردن بۆ ته‌واوكردنی جووتسایدەکە ده‌ستی پێ كرده‌وه.
شکار عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، زانیارییه‌كانی ئه‌م پڕۆژە‌یه و قۆناغه‌كانی ته‌واوبوونی، به‌م شێوه‌یه بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری خسته‌ڕوو:"دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویست بوو ئه‌م ڕێگایه ته‌واو بكرێت، چونكه سێكته‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا زۆر گرنگیی پێ دراوه، بۆیە ئێستا جووتسایدی كه‌لار- كفری له لایه‌ن كۆمپانیای هێكارەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت".
درێژی جووتسایدی كه‌لار- كفری ٢٥ كیلۆمه‌تره و به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت:
ـ قۆناغی یه‌كه‌می ڕێگاکه ١٠٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه.
ـ قۆناغی دووه‌میشی تا ئێستا ٩٣%ی جێبه‌جێ كراوه.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە باسى لەوە کرد کە "ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌م قۆناغه‌دا كاری كۆنكرێتكردن و دانانی هێماكانی هاتووچۆ و چه‌ند كارێكی دیكه‌یه، كه ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخان كردووه خه‌رجی بكات، تا به زوویی بە ڕووى هاووڵاتیان و شۆفێراندا بیکەینەوە".
ڕە‌خساندنی ٢٠٠ هه‌لی كار:
جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژە‌یه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه سوودی لێ وه‌ربگرن. یه‌كێك له‌و سوودانه‌ش ئه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌وه خه‌ڵكێك هه‌لی كاریان بۆ دەڕەخسێت و له‌م پڕۆژانه‌دا كار ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتییه‌كى دارایی بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە رایگەیاند: ''له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژە‌یه هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بووه زۆرترینی ئه‌وانه‌ی كار له‌م پڕۆژە‌یه‌دا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه بن، بۆیه توانیومانه له‌م پڕۆژە‌یه‌دا ٢٠٠ هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه بڕە‌خسێنین.''
گوژمه‌ی ته‌رخانكراو ٤٣ ملیار دیناره:
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی جووتسایدی كه‌لار- كفری زیاتر راشیگەیاند، پڕۆژەکە له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ٤٣ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستاش ٣٨ ملیاری بۆ خه‌رج كراوه، ڕۆژانه له‌م پڕۆژە‌یه‌دا ١٠٠ ئامێر كاردەکەن. جادەکە له سێ چین قیر دروست كراوه و ٩٠٠ هەزار مەترى دووجا قیری بۆ به‌كاربراوە. له ژێره‌وەى قیرەکەش ٢٢ سانتیمەتر به‌ردی شكاوی تێكراوه. له‌م ڕێگایه‌دا ١١ سووڕانەوە (یوتێرن) دروست كراوه كه به هۆیانه‌وه گونده‌كانی دوانزە ئیمام و قه‌ره‌بڵاخ و كفری و كه‌لار به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگا كۆنه‌كەی كه‌لار- كفری یه‌كساید بوو چەندین رووداوی هاتووچۆ تیایدا ڕوویداوە وئومێد دەکرێت بە تەواوبوونی ئەو جووتسایدە، ڕووداوی هاتووچۆ تیایدا كه‌م بێته‌وه.
یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی جووتسایدی کەلار – کفری بەستنەوەی ئیدارەی گەرمیانە بە ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆیه له ئایندەدا كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاریی له ناوچه‌کە‌دا.
بۆ بینینى ڤیدیۆى پرۆژەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
ئەو ڕێگایە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان، زیاد دەکات - YouTube
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى