جووتسایدی وارماوە-دەربەندیخان لە ئایندەیەکی نزیک دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرنگیدانی به ڕێگاوبانه‌كان، ئێستا پڕۆژە‌ی دروستكردنی سایدی دووه‌می (وارماوه ـ ده‌ربه‌ندیخان) كاری تێدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بكه‌وێته خزمه‌تی هاووڵاتیان.
حه‌سه‌ن قادر عه‌زه، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژە‌كه تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، باسی لە چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌كانی پڕۆژە‌کە كرد و رایگەیاند:''پڕۆژە‌کە له لایه‌ن كۆمپانیای "پوورنام"ـی ئێرانی و "قه‌ڵا"ی خۆماڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت. درێژی ڕێگاکه ٢٦ كیلۆمه‌تره و له دوو قۆناخ پێكدێت. له ڕێكه‌وتی ٢٠١٨/٩/١٠ەوە ده‌ست به دروستكردنی ڕێگاکه كراوە، به‌ڵام به هۆی كێشه‌ی پاره و هه‌ڵه‌ی دیزاین، ماوه‌یه‌ك دواكه‌وت و دواتر له ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٥/٢٣ى زایینی كار کردن تێیدا دەستی پێکردەوە.
ـ ٤٣ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه:
دروستكردنی ڕێگا‌ی وارماوه ـ ده‌ربه‌ندیخان، به دوو قۆناغ و بە گوژمه‌ی زیاتر له ٣٩ ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت و دواتر له‌سه‌ر ڕە‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریمی كوردستان بڕی چوار ملیار و ٤٦ ملیۆن دیناری دیكه‌ی بۆ زیاد كرا. ئێستا ٨٢%ـی كاره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ڕێگاکە ته‌واو بووه كه درێژییەکەی ٢٦ كیلۆمه‌تره و ١٠ كیلۆمه‌تری به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ كراوه.
ـ پێكهاته‌ی ڕێگا‌ی وارماوه ـ ده‌ربه‌ندیخان:
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری ئه‌م پڕۆژە‌یه له ڕووی پێكهاته‌كه‌یه‌وه، حه‌سه‌ن قادر عه‌زه سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژە‌کە زیاتر به‌م شێوه‌یه بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری دوا و گوتی، ئه‌م ڕێگایه جیا له‌وه‌ی ده‌كرێته جووتساید، هاوكات ڕێگا كۆنه‌كه‌ش به درێژی حەوت كیلۆمه‌تر نۆژە‌ن ده‌كرێته‌وه كه ئێستا ته‌نیا ئاوباره‌كانی دروستكراوه و درێژی هه‌ر یه‌كێكیان نزیکەی سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌م ڕێگایه به شێوه‌یه‌كی ستاندارد و مۆدێرن دروست ده‌كرێت، كه سێ چین قیڕ و هه‌ر چینێكیش هەشت سانتیمەتر باینده‌ر و چوار سانتیمەتر ڕووكه‌ش پێکدێت له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵه‌یەکى ٧٥ سانتیمەترى، بە گشتیش بۆ ئه‌م قۆناغه بڕی ٦٠٠ مه‌تر دووجا قیڕی پێویسته. لەم ڕێگەیە تا ئێستا ٣ ملیۆن چوارگۆشەى گڵ و شاخی بۆ بڕدراوە و سێ ئه‌نده‌رپاسیشی تێدایە كه یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته ڕێگا‌ی قڵیجه كه ده‌بێته ڕێگا‌ی سه‌ره‌كی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه‌ی تریان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگه كۆنه‌كه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌تی و سێیه‌میشیان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م گوندی چناره. گرنگی ئه‌و ئه‌نده‌رپاسانەش له‌وه‌دایه كه هه‌موو گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئەوە جیا لە دوو یوتێرنى نێو ڕێگاکە كه بە مەبەستى دروستنەبوونى کارەسات و قەرەباڵغى ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نها له ڕێگا‌ی ئەو دوو یوتێرنه‌وه ده‌توانن بسووڕێنەوە.
ـ ڕێگا‌ی گه‌شتیاران ئاسان و ڕووداو كه‌م ده‌كاته‌وه:
ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی ئه‌م ڕێگایه، ده‌بێته هۆی سوودگەیاندن بە هاووڵاتیان و شۆفێران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به گشتی، چونکە هاتووچۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ره، چ ئه‌وانه‌ی وه‌كو گه‌شتیار له ڕێگا‌ی سنوورەکانەوە دێنه ئه‌و ناوچه‌یه و چ هاووڵاتیانی ئاسایی كه بۆ كاری ڕۆژانه‌یان به‌و ڕێگایه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی بۆ كاری بازرگانی ڕوو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
به ته‌واو بوونی ئه‌م ڕێگایه ڕووداوه‌كانی هاتووچۆش زۆر كه‌م ده‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و ڕێگایه‌ی خه‌ڵك هاتووچۆی پێدا ده‌كات، قه‌ره‌باڵغه و كواڵێتی ڕێگاكه‌ش وه‌ك پێویست نییه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێگایه‌دا ڕێگایه‌كی جێگره‌وه به شێوه‌ی تونێڵ له ڕێگا‌ی سه‌رشاخه‌وه به درێژی ٦ كیلۆمه‌تر ته‌واو بووه، كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له ئاسانكاری. یه‌كێكی دیکە له گرنگییه‌كانی ئه‌و ڕێگایه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ناوچەکە کە زۆربەیان خه‌ریكی كاری ئاژە‌ڵداری و كشتوكاڵین ئاسانتر له جاران ده‌توانن به‌روبوومه‌كانیان بگوازنه‌وه، چونكه ڕەچاوی هه‌موو ئه‌مانه كراوه له دروستكردنی ڕێگاکەدا. هه‌روه‌ها ڕێگا‌ی زه‌ڕایه‌ن ـ ده‌ربه‌ندیخان له ٤٠ خوله‌كه‌وه بۆ ١٥ خوله‌ك كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان ڕۆژانه ١٥٠٠٠ لیتر به‌نزین بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژانه به به‌رده‌وامی ١٣٠٠ تا ١٥٠٠ بارهه‌ڵگر و نزیكه‌ی ٣٥٠٠ ئۆتۆمبێلی بچووك به‌م ڕێگایه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، بۆیه سوودمه‌ندی یه‌كه‌م له ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژە‌یه شۆفێرانن.
ئێستا ڕۆژانه ١٠٠ بۆ ١٥٠ كه‌س كار له‌و پڕۆژە‌یه‌دا ده‌كه‌ن كه ٦٠%ـیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له ٢٥ بۆ ٣٠ ئامێری جۆراوجۆر. له لایه‌كی دیکەوە ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و زه‌ویانه‌وه هه‌یه كه به‌ر ڕێگاكه ده‌كه‌ون، بابه‌تی ڕووپێوی ڕێگاكه ته‌واو بووه و ته‌نها قه‌ره‌بووكردنه‌وه و خه‌مڵاندن گرفتی تێدایه كه ئه‌ویش بڕیارە له داهاتوودا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئەمەش لینکى ڤیدیۆکەیە:
دووسایدی وارماوە - دەربەندیخان، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان - YouTube