Skip to the content

حکومەتی هەرێم نزیکەی ٢٤٩ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن تەرخان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن به‌ هاووڵاتیانى دەڤەرى پێنجوێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی ٢٤٨,٩٨٣,٠٠٠ دیناری دا بە مەبەستى نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن.
ئه‌م بڕە‌ پاره‌یه‌ش به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت.


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١