د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا: مافى هیچ قوتابییەکى دەرچووى پۆلى ١٢ى ئامادەیی نافەوتێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر پرسى وەرگرتنى قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکانى هەرێمى کوردستان، گفتوگۆیەکى لەگەڵ "خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون به وه‌كاله‌ت ئەنجام داوە کە لێرەدا دەیخەینە ڕوو:
فەرمانگە: ئامار‌و ژماره‌ی ئه‌و قوتابییانه‌ی كه پێشكه‌شی زانكۆ و په‌یمانگاكانیان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه وه‌رگیراون چه‌نده، توانای زانكۆ حكومییه‌كان و ناحكومییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان چه‌نده؟
خه‌تاب ئه‌حمه‌د: ژماره‌ی ئه‌و قوتابییانه‌ی كه بۆ ئه‌مساڵ ده‌رچوون و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ ئێمه نێردراوه، به هه‌ردوو لقی زانستی و وێژە‌یی بریتیی بوو له ٦٣٣٢٤ ده‌رچوو، له‌م ژماره‌یه‌ش ٤١٦٨٢ ده‌رچووی زانستین و ٢١٦٤٢ ده‌رچووی لقی وێژە‌یین، سه‌باره‌ت به پلانی زانكۆكان بۆ ئه‌مساڵ بریتی بوو له ٤٥٢١٨ كورسی خوێندن، بۆ هه‌رسێ جۆری خوێندنی زانكۆلاین و پاڕالێل و خوێندنی ئێواران. سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكاران، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگای زانكۆلاین كرایه‌وه بۆ پێشكه‌ش كردن، ٤٥١١٣ كه‌س له ده‌رچووانی ئه‌مساڵ داواكارییان پێشكه‌ش به زانكۆلاین كردبوو و ٤١٤٢ ده‌رچوو له ده‌رچووانی ساڵی ٢٠٢٠ داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو کە ٣٢٧٧ ده‌رچوویان لە ده‌رچووانی ساڵانی پێشووتر بوون. كۆی پێشكه‌شكاران بۆ ئه‌مساڵ كه له ڕێگه‌ی زانكۆلاین پێشكه‌ش كرا بریتیی بوو له ٥٢٥٣٢ کەس. دوای ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می زانكۆلاین ڕەوا‌ن كرا ئه‌نجامی وه‌رگیران به‌م شێوه‌یه بوو: ٤٣٢٧٧ ده‌رچوو وه‌رگیران له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌و ژماره‌یەش ٣٧١٧٠ له ده‌رچووانی ئه‌مساڵ وه‌رگیران و ١٠٢ ده‌رچووش له ده‌رچووانی قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێم وه‌رگیران. ٢٩٤١ پێشكه‌شكار له ده‌رچووانی ساڵی ٢٠٢٠ و ١٨٩٣ کەسیش له ده‌رچووانی ساڵانی پێشووتر وه‌رگیران. هەروەها ١١٧١ کەس له ده‌رچووانی په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان وه‌رگیران له كۆلێژە ته‌كنیكییه‌كان.
ڕێژە‌ی وه‌رگیران له نێوان سیسته‌مه جیاوازه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو :
%62 له خوێندنی زانكۆلاین واتا حكومی وه‌رگیراون
%21 له خوێندنی پاڕالێل وه‌رگیراون
%17 له خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون
فەرمانگە: تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووان ناویان نه‌هاتۆته‌وه یاخود وه‌رنه‌گیراون، ئه‌وانه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟
خه‌تاب ئه‌حمه‌د: ڕێژە‌ی گشتیی وه‌رگیراوان ٨٢% بوو و ڕێژە‌ی وه‌رنه‌گیراوان ١٨% بوو كه ژماره‌كه‌یان دەكاته ٧٩٤٣ ده‌رچوو. ئه‌و ١٨%ـیه‌ی كه وه‌رنه‌گیراون ئێستا سیسته‌مه‌كه له‌به‌رده‌میان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بچنه‌وه ناوی و به‌شێك بدۆزنه‌وه كه نمره‌كه‌یان تێدا وه‌رگیرابێت. پێشتر بۆیه وه‌رنه‌گیراون چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌وان كردوویانه نمره‌كه‌یان له‌و بژاردانه نه‌بووه كه ویستوویانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ٤٠٦٧ كورسیمان به‌تاڵه ئێستا، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه وه‌رنه‌گیراون ده‌رگایان بۆ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بڕۆنه ناو سیسته‌مه‌كه و به‌شێك بدۆزنه‌وه كه نمره‌كه‌یانی تێدا وه‌رگیرابێت و دواتر سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیه ده‌كه‌ن كه به‌شه‌كه‌ی تیایه و ئه‌وان ده‌ستنیشانیان كردووه و دواتر زانكۆكه كاری پێویستییان بۆ ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ربگیرێن.
فەرمانگە: جاری وا هه‌یه قوتابیان تووشی كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌بنه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا په‌یوه‌ندیی به كێوە بكه‌ن؟
خه‌تاب ئه‌حمه‌د: ئێمه له هه‌موو زانكۆیه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی ڕاوێژكاریمان هه‌یه كه بریتییه له تۆماری گشتیی زانكۆكه و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تێدا كار ده‌كه‌ن كه له تۆماری گشتیی كاریان كردووه و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆرن و له‌وێوه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ڕاوێژكارییانه وه‌ڵامی هه‌موو قوتابیان و خوێندكاران ده‌ده‌نه‌وه بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی یاخود غه‌یره ته‌كنیكی.
فەرمانگە: زۆر جار پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت بۆچی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌ره‌تا حكومییه‌كان پر ده‌كاته‌وه دواتر دێته سه‌ر ئه‌هلییه‌كان و دواتر ئه‌وانه‌ی كه به‌شه‌كانیان به‌دڵ نییه ده‌چنه زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، بۆچی حكومییه‌كان و ناحكومییه‌كان به‌یه‌كه‌وه وه‌رناگیرێن له زانكۆلاین؟
خه‌تاب ئه‌حمه‌د: ئێمه ساڵانه بۆیه یه‌كه‌مجار پلانی حكومی ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كان بزانن له حكومی له چ شوێنێك وه‌رگیراون و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بچێته خوێندنی تایبه‌ت ئه‌وه بڕیاره‌كه له لایه‌ن خۆیه‌وه بدرێت، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هیچ قوتابی و خوێندكارێك به ناچاریی نه‌ڕوات بۆ خوێندنی تایبه‌ت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پلانی وه‌زاره‌ت چه‌ند ساڵێكه به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌رفه‌ت له زانكۆ حكومییه‌كانمان بڕە‌خسێنین و هه‌ر قوتابییه‌كیش ویستی بچێته خوێندنی تایبه‌ت به ئاره‌زووی خۆی بچێت، بۆیە ئه‌نجامی خوێندنی حكومی پێش خوێندنی تایبه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین. سه‌باره‌ت به‌و كورسییانه‌ی له ئه‌نجامی ڕۆیشتنی قوتابیان بۆ خوێندنی ئه‌هلیی به‌تاڵ ده‌بن ئه‌وه به چه‌ند شێوه‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، ئێمه ناتوانین خوێندكارێك له نزمتر بۆ به‌رزتر سه‌ر بخه‌ین، چونكه پرۆسه‌ی زانكۆلاین كێبركێیه و به یه‌كجار ده‌كرێت و ناكرێت جیا بكرێته‌وه، چونكه هه‌ر قوتابییه‌ك په‌نجا هه‌ڵبژاردنی نووسیوه، به‌ڵام ئێمه ساڵانه پلانی به‌شه‌كان زیاتر داده‌نێین، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر توانای به‌شه‌كه ٤٠ كورسیی بێت ئێمه په‌نجای بۆ داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی جێهێشتنی قوتابیه‌كه و ڕۆیشتنی بۆ زانكۆ ناحكومییه‌كان پلانی وه‌رگرتن وه‌ك حاڵه‌ته نۆرماڵه‌كه‌ی لێبێته‌وه و ئه‌و كورسییانه‌ی كه به‌تاڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گرین ئه‌و قوتابیانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن دابه‌زین بكه‌ن یا به‌شه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ به‌شێك كه نمره‌كه‌ی وه‌رگیراوه ئه‌وا زانكۆكان سوود له‌و كورسیی به‌تاڵانه وه‌رده‌گرن، بۆیه بابه‌تی گواستنه‌وه له نێوان به‌شه‌كان و زانكۆكانی تایبه‌ت و حكومی وا ده‌كات به‌ڵانسێك دروست ببێت.
بۆ بینینى تەواوى چاوپێکەوتنەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
ورده‌كاریی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان - YouTube
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى