دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارکی ھەواری شار لە سلێمانی خەرج دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ٢,٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠ ملیار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت.
دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت رێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت.
پێشتر لە میانی سەردانی کردنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی (٤,٥٢٧,٤٥٤,٥٠٠) ملیار دینار، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی و پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.
پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە:
- بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار
- بهڕێوهبردن و چاكسازی بلواری شهست مهتری مهلیك مهحمود
- بهڕێوهبردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١