زه‌وی به‌سه‌ر میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا به ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ١١ هه‌زار ١٤١ هاووڵاتی له میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان، ئەوەش دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا كه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه ده‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیا ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش هه‌ڵده‌ستێت به وردبینیكردنی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١