سەرۆکى دەستەى گشتیى گەشتوگوزار: لە کابینەى نۆیەم گرنگیى زیاتر بە کەرتى گەشتوگوزار دراوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان گفتوگۆیەکى لەگەڵ "ئەمەل جەلال محەمەد" سەرۆکى دەستەى گشتى گەشتوگوزار ئەنجام داوە بۆ ڕوونبوونەوەى پلانى ئەو دەستەیە و چۆنیەتى وەبەرهێنانى زیاتر لە کەرتى گەشتوگوزار و زیادکردنى بودجە و داهات بۆ هاووڵاتیان و حکومەت:
ـ چ ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیاران كراوه؟ ئایا ڕێبه‌رتان بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان داناوه؟
ئەمەل جەلال: ئێمه كۆمه‌ڵێك پرۆشۆر و بڵاوكراوه و چاپكراومان هه‌یه و ئێستاش سه‌رقاڵی ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و ڕێبه‌ر و پرۆشۆرانه‌ین تا دووبارە چاپیان بكه‌ینه‌وه. له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی پسپۆڕ و په‌یوه‌ندیدار ئه‌پڵیكه‌یشنێكی گه‌وره‌مان ئاماده كردووه به ناوه‌ی "سه‌نته‌ری زانیاریی گه‌شتوگوزاری كوردستان"، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندێكی به‌رفره‌وانی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان و گه‌شتیار له هه‌ر شوێنێكی دنیا سه‌ردانی هه‌رێم بكات، بتوانێت لەم ڕێگه‌یەوە زانیاری به‌ده‌ست بێنێت و شوێنه‌كان پێ بزانێت و ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه پێویستییه‌تی دەستى کەوێت. ئه‌مەش پێویستی به هاوكاری دارایی و ڕە‌زامه‌ندیش هه‌یه. سه‌باره‌ت به به‌شێكی تری ئاسانکارییەکان، به‌دڵنیاییه‌وه پۆلیس و ئاسایش له بازگه‌كان كارئاسانیان بۆ گه‌شتیاران كردووه به تایبه‌ت لایه‌نی پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان له نێویشیاندا ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌گه‌ر گرفتێكیش له‌م ڕووه‌وه دروست بووبێت ئێمه توانیومانه له‌گه‌ڵیان چاره‌سه‌ری بكه‌ین. هەروەها خه‌ریكی دانانی هێڵێكی گه‌رمین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار له هه‌ر شوێنێك پێویستی بوو په‌یوه‌ندی بكات و داواکارییەکانى بۆ جێبه‌جێ بكرێت، له لایه‌كی تریشەوە خەریکى دروستکردنى شوێنی حه‌وانه‌وەین بۆ گه‌شتیاران له نزیك بازگه‌كان بەتایبەت ئه‌و بازگانه‌ی به شاره‌كانی عێراقەوە ده‌مانبه‌ستێته‌وه، بۆ نموونه بازگه‌كانی شێراوه، خازر و بانی مه‌قان. ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م بیرۆكه‌یه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گله‌یی و گازندانه‌ی زۆر جار له لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێتە‌وه، نه‌مێنن.
ـ ساڵانه به‌شێكی زۆر له قوتابیان به‌شی گه‌شتیاری ته‌واو ده‌كه‌ن، بڕیارێك هه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه، ئێستا به كوێ گه‌یشتووه؟
ئەمەل جەلال: دواى بە‌دواداچوونمان بۆ شوێنە گەشتیارى و هۆتێله چوار و پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كان بۆمان ڕوون بووه‌وه كه‌مترین دامەزراوەى كوردی باشووری كوردستان كاری تێدا ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر ده‌رچووانی به‌شی گه‌شتیاری، ته‌نانه‌ت به ڕێژەیه‌كی سفر واته به پۆینتیش كوردیان تێدا نییه. بیانووی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و هۆتێله چوار و پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كانی ئه‌وه بووه كه گوایه گه‌نجانی كوردی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك لێهاتوویی نین، بۆیه بڕیاردرا لەسەر دامەزرانى ٣٠% ده‌رچووانی گه‌شتوگوزاری له ئاماده‌یی و په‌یمانگه و زانكۆكان وەک قۆناغى یەکەمى لە شوێنە گەشتیارییەکان و هۆتێل و ڕێستۆرانته‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان ڕاسپاردووه خولی ڕاهێنان ده‌ست پێ بكه‌ن، كه ئێستا له هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌م خولانه ده‌ستیان پێ كردووه، پاشان ئێمه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه كه سه‌ردانی هه‌موو هۆتێل و ڕێستۆرانته‌كان و بنكه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ژماره‌یه ده‌كات تا بزانێت بۆ نموونه هۆتێلێك ١٠٠ كارمه‌ندی هه‌بێت كه له‌و ژماره‌یه چه‌ندی هاووڵاتیانی باشووری كوردستانن و ده‌رچووی چ به‌شێكن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆتێله كارمه‌ندی باشووری كوردستانی نه‌بێت مۆڵه‌تی بۆ نوێ ناكه‌ینه‌وه و مۆڵه‌ت به پڕۆژە گه‌شتیارییه‌كان ناده‌ین تا ئه‌و مه‌رجه‌ی ئێمه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن. به‌م كاره ده‌توانین سوود به ده‌رچووانی به‌شه‌كانی گه‌شتوگوزار بگه‌یه‌نین و ئاستی زانستی‌یان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه هاوكات بتوانین ڕێژە‌ی بێكاری گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ـ پێشتر تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه بۆ گه‌شتیاری هه‌بوو و گه‌شتیاری ته‌نیا له پشووه‌كاندا بوو، لایه‌نێكی گه‌شتیاری په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به وه‌رزه‌كان و بۆنه‌كان، به‌ڵام شوێنه‌واره‌كان و شوێنه ئایینییه‌كانیش به‌شێكن له لایه‌نی گه‌شتیاری و خه‌ڵك به تایبه‌ت سه‌ردانی بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، ئێوه تا چه‌ند ده‌تانه‌وێ كار له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه بكه‌ن؟
ئەمەل جەلال: ئه‌مه به لای ئێمه‌وه بابه‌تێكی سه‌ره‌كیی بووه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان بابه‌تی گه‌شتیاری ئایینیمان زۆر ورووژاند! به‌ڵێ تێگه‌شتنێكی هه‌ڵه له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، نه‌خاسمه كه ئێمه ناوچه‌یه‌كین مێژوویه‌كی كۆن و دێرینمان له‌گه‌ڵ بابه‌تی ئایینی و شوێنه ئایینییه‌كان هه‌یه، بۆیه به ئاسانی ده‌توانین سوود له‌م سه‌رمایه ئایینییه ببینین، به هه‌ردوو لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌وی واته ده‌توانین گه‌شتیاری ئایینی به ناوچه‌كه‌مان ئاشنا بكه‌ین، هاوكات ده‌توانین له‌م ڕێگه‌یه‌وه لایه‌نی دارایی خۆمانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پڕۆژە‌یه‌كمان خسته ڕوو به شێوه‌یه‌ك هه‌ر یه‌كێك له‌و شوێنه ئایینییانه وه‌ربگرین كه ده‌بێت پێداویستی و خزمه‌تگوزاری پێویستیان هه‌بیت، بۆ نموونه كه باس له په‌رستگه‌ی لالش ده‌كه‌ین و سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ئایینییه ده‌كه‌ین ده‌بینین ته‌نها په‌رستگه‌یه‌ك هه‌یه و هیچ پڕۆژە‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌م ناوچه‌یه نییه، كاتێك گه‌شتیارێك یان توێژە‌رێكی بیانی كه دێ و بیه‌وێ توێژینه‌وه له باره‌ی ئێزیدییه‌كان بكات ناتوانێت ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌م شوێنه بمێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت بچێته دهۆك یان شوێنێكی تر كه له په‌رستگه‌كه نزیكه! بۆیه پێشنیازی ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش ئه‌وه بوو كه وه‌به‌رهێنه‌ری ئێزیدییه‌كان بهێنین و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و پڕۆژە‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێك له شوێن و په‌رستگه ئایینییه‌كان دابین بكرێت، هه‌روه‌ها هۆتێل و ڕێستۆرانتی تێدا بێت له پاڵ ئه‌مه‌یشدا مۆزه‌خانه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌و ئایینه بنیات بنرێت كه ته‌واوی ئه‌رشیفی ئه‌و ئایین و ئایینزایه‌ی تێدا نیشان بدرێت، لەگەڵ بوونی هۆڵی گه‌وره و له‌بار بۆ بەستنى كۆنگره و كۆڕ و سیمیناری تایبه‌ت تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه زیاتر په‌ره به گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان بده‌ین. ئێمه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین به به‌رنامه ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان ڕابكێشین. لایه‌نێكی تری گه‌شتوگوزار بریتییه له گه‌شتوگوزاری وه‌رزه‌كان كه ئێمه ده‌توانین له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ی ساڵ گه‌شتوگوزاری وه‌رزه‌كان ئه‌نجام بده‌ین، به تایبه‌ت كه وه‌رزه‌كانی ساڵ له كوردستان له‌گه‌ڵ زۆر وڵات و شوێنی تر جیاوازه و ئاو و هه‌وایه‌كی ناوازه‌مان هەیە، بۆ نموونه له زستاندا ده‌توانین كۆمه‌ڵێك چالاكی وه‌ك هه‌فته‌ی سپی تایبه‌ت به به‌فر له بادینان، پێنجوێن و حاجی ئۆمه‌ران ئه‌نجام بده‌ین، له‌گه‌ڵ كه‌رتی وه‌ربه‌رهێنان به‌رنامه‌مان هه‌یه پێشا‌نگه له به‌فر ساز بكه‌ین و چالاكی مانه‌وه له نێو به‌فر له میانی پێشبڕكێی نێوان تاك و گرووپه‌كان ڕێك بخه‌ین ئه‌مانه و چه‌ندان چالاكی تر. ئێمه له كوردستان ئاوی گه‌ڕاوه‌مان هه‌یه و له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی كوردستان بوونیان هه‌یه، كه تا ئێستا نه‌بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ریای مردوو له ئوردن هه‌یه كه چه‌ند سوود له قوڕی ده‌ریاكه ده‌بینرێت داهاتی پێ كۆده‌كرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت كه وه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكی سوودی لێ ده‌بینرێت، بۆیه ئێمه له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه ئاوڕ له‌م لایه‌نه بده‌ینه‌وه و به سوود بۆ داهاتی خه‌ڵك بیگه‌ڕێنینه‌وه. كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه، وه‌ك پێویست ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و بایه‌خیان پی نه‌دراوه، كه لانی كه‌م پێویسته شوێنی حه‌وانه‌وه و ڕیستۆرانتى تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار بتوانێت پشووى تێدا بدات، وەک ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كه ئەگەر له هه‌ر وڵاتێك بووایه ده‌بووه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی گه‌شتوگوزاری ئه‌و وڵاته، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێژووی شارستانییه‌تی مرۆڤی تیدا دۆزراوه‌ته‌وه كه‌چی ئه‌شكه‌وته‌كه بێنازه و بایه‌خی پێویستی پێ نه‌دراوه، كه جگه له بوونی پلیكانه‌یه‌ك هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی تری تێدا نییه، كه سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌و ئه‌شكه‌وته و ئه‌شكه‌وته‌كانی تری كوردستان بكرێت بردنی ڕێگه‌یه بۆ چوونه ناو ئه‌شكه‌وته‌كان و قیڕتاوكردن و دروستكردنی شوینی حه‌وانه‌وه و ڕێستۆرانته، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م ساڵانه چالاكی جۆراوجۆریان تێدا ساز بكرێت. ئێستا كۆمه‌ڵێك گرووپی خۆبه‌خش خه‌ریكی ئه‌نجامدانی چالاكی سه‌ركێشی و سه‌فارین، به‌ڵام به‌بێ ڕێنمایی ئه‌م چالاكییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئێمه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و دانانی ڕێنمایین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییانه به به‌رنامه و به پێی ڕێنماییه‌كان بن، ئێمه له ڕابردووش‌دا شاخه‌وانی ئیماڕاتی كه شاخه‌وانێكی جیهانییه سه‌ردانی زۆرێك له وڵاتانی جیهانی كردبوو، ئێمه بۆ چیای هه‌ڵگورد هێنامان، كاتی سه‌ردانی چیاكه‌یان كرد، بینیان كه له كوردستان بوارێكی زۆر هه‌یه بۆ سه‌ركێشی، كه هه‌موو چیاكان و شوێنه‌كانی ده‌توانرێت به‌كار بهێنرین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه.
ـ ستراتیژیی دەستەی گەشتوگوزار لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان چییە؟ چۆن گەشەی زیاتر بە کەرتی گەشتوگوزار دەدەن؟
ئەمەل جەلال: پێش کابینەی نۆیەم دەستەی گەشتوگوزار خۆی خاوەنی ستراتیژیەتێک و ماستەرپلان بووە، لەو ستراتیژیەتەدا هەموو ڕەهەندەکانی کە پەیوەندی بە گەشەپێدان و پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزاری دەستنیشان کراوە، بەڵام لە ڕووی کرداریی و پراکتیکی بەشێکی زۆری نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەی کە زۆر دڵخۆش بووین ئێمە، ئەوەیە کە لە کابینەی نۆیەم یەکێک لە سێکتەرە سەرەکییەکان سێکتەری گەشتوگوزار بووە، ئەمەش وای کردووە لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم زیاتر ڕەنگ بداتەوە و جۆرێک لە بەرپرسیاریەتیش بەسەر دامەزاراوەکان دابەش بکات، لەو ڕوانگەیەوە ئێمە دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەرنامەیەکی جیاوازمان دەستنیشان کرد لەسەر ئەوەی ئایا دەتوانین بەو کەرەستەیە یاخود بەم شێوازە پێش بکەوین، نەخێر، چونکە پێویستمان بە خوێندنەوەیەکی واقعیانە و زانسیتیانەترە بۆ بابەتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین گەشتوگوزار بگەیەنینە ئاستێک و بچێتە چوارچێوەی نەخشەی جیهانی گەشتوگوزاری، بۆ ئەوەی بە گوێرەی پێورە نێودەوڵەتییەکان گەشتوگوزار پێش بخەین، ئەوەی کە زۆر جێگەی خۆشحاڵییە هەرێمی کوردستان بۆ خۆی ناوچەیەکی گەشتیاری و دەوڵەمەندە بە تەواوی بنەماکانی کە گەشتگوزار پێویستی پێیەتی، هەم لە ڕووی وەرزی یاخو ئاو و هەوا، هەروەها لە ڕووی دامەزراوەی تایبەتمەند و ئەو ئیرادە سیاسییەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ ئەوەی سێکتەری گەشتوگوزار ببێتە بە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات و ببێت بە ڕەهەندێکی نیشتمانی بۆ ئەوەی گەشتوگوزار پێش بخەین، ئەمە وای کرد گەشتوگوزار وەک سەرچاوەیەکی گرنگ پشتی پێببەستین، لەسەر ئەم بنەمایەش بەرنامەی گەشگوزاریمان لەبارەی سێکتەرە جیاوازەکان داناوە، لەبارەی بە بازاڕکردنی کەرتی گەشتگوزاریش لە ڕووی میدیایی و بەستنەوەی کەرتەکە بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پێشانگە نێودوڵەتییەکان بۆ نمایش‌کردنی کار و چالاکییەکانمان کاری باشمان کردووە. لە ڕابردوودا هەندێک بەشداریمان هەبووە لە پێشانگەی دوبەی، ئێستاش بەشدارین لە ئێکسپۆ دوبەی و بەشێکی زۆری چالاکییەکانمان دەکەوێتە هەفتەی تایبەت بە گەشتوگوزار، ئەمەش یەکێک لەو سێکتەرانەی کە دەتوانین لە ڕێگەی بە بازاڕکردنی گەشتوگوزار و بەستنەوەی بە دامەزاوە تایبەتمەندەکان کاری لەسەر بکەین، بابەتێکی تر هەمەچەشنکردنی گەشتوگوزارە لە هەرێمی کوردستان، هەنگاو و پلانەکانمان ئەوەیە دەبێ تەنیا پشت بە گەشتوگوزاری خۆشی نەبەستین، واتە گەشگوزاری وەرزیمان هەیە، گەشتوگوزاری سەرکێشیمان هەیە، گەشتوگوزاری شوێنەواری و کشتوکاڵی و چارەسەریمان هەیە، هەر یەکێک لەم جۆرانەی گەشتوگوزار دەتونین بە بەرنامە و پڕۆژەی جیاواز لەگەڵ کەرتی تایبەتدا ببەینە قۆناغێکی پێشکەوتووتر و ببێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی گەشتوگوزار و زۆرترین گەشتیار ڕووی تێبکات، جگە لەمە بابەتی ڕێنمایی و مەرجەکانی پێدانی مۆڵەت و نوێکردنەوەی پێداچوونەوەمان بە ڕێنماییەکان کردووە، بۆ ئەو ڕێکارە یاسایانەی کە پەیوەستە بە هۆتێل و پڕۆژە گەشتیارییەکان، لە ڕابردوودا ڕێنمایی هەبووە بەڵام ئێستا پێداچوونەوەی بۆ کراوە و هەمواری دەکەینەوە. بەشێک لەو ڕێنماییانەمان نەبووە، وەک ئەوەی ڕێنمایی لەبارەی ڕێبەری گەشتیاری نەبووە، یان هەندێک چالاکی تازە بەدەر کەوتووە، وەک چالاکی سەفاری و سەرکێشی، چالاکی وەتەر ڕاوتینگ، ئەمانەش پەیوەندییان بە کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر هەیە، ئێمە مەرج و ڕێنمایی نوێمان بۆ دیاری کردووە. پڕۆژەی گەشتوگوزاری کە تا ئێستا زۆرتر تێبینی دەکرێت لە هەرێمی کوردستان، ئەو پڕۆژە بچووکانەن کە لە گوندی گەشتیاری و کابینەی گەشتیاری و هەندێک چالاکی گەشتیارین، بە سوپاسەوە لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان ئێمە ئێستا بەرنامەی ئەوەمان هەیە هانی وەبەرهێنەران بدەین زیاتر پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری جێبەجێ بکەن، ئێستا کۆمەڵێک وەبەرهێنەر هاتوونەتە پێشەوە و ڕەزامەندیش لەسەر بەشێکی زۆری پڕۆژەکان دراوە، بۆیە باس لە ستراتیژیەت و پلانی گەشتوگوزاری دەکەین، پێویستمان بەوەیە جگە لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە سێکتەرە جیاوازەکان هەندێک بابەتی تر پەیوەندی بە تەرخانکردن و دیاریکردنی زەوی هەیە کە پەیوەستن بە وەزارەتەکانی دارایی و کشتوکاڵ کە سوپاسەوە ئەو دوو وەزارەتە هاوکارمانن، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ وەزرەتی شارەوانی ئەو زەویانەی ڕەگەزی کشتوکاڵی لەدەستداوە و بووەتە ناوچەیەکی گەشتوگوزاری، تەرخان بکرێت بۆ ناوچە گەشتیارییەکان لەگەڵ ئەو واقعەی کە هەیە کۆمەڵێک لە بەنداوەکان و زێدەڕۆیی کراوەتە سەر ناوچە گەشتیارییەکان، لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە ڕاسپێردراوین بۆ ڕێکخستنەوەی هەموو پڕۆژە گەشتیارییەکان کە لە چوارچێوەی بەنداوەکان کراون یان لە شوێنە گەشتیارییەکان کراون، بە ڕاگرتنی زێدەڕۆیی زیاتر و ڕێکخستنەوەیان بە ڕێکارێکی تەندروست، بۆ ئەوەی شوێنەکان لە تێکچوون بپارێزرێن و زیانیش بە بەرژەوەندی گشتی نەگەیەندرێت.
یەکێکی دیکە لە بابەکان نەبوونی یاسای تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزارە، دەمەوێ ڕاشکاوانە قسە بکەم، دەستەی گەشتوگوزار نابێ سەر بە هیچ وەزارەتێک بێت، لەبەر ئەوەی گەشتوگوزار یەکێک لە کارە لەپێشنەکانی کابینەی نۆیەمە پێویستە دەستەکەمان ڕاستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیران بێت، وەک هەموو دەستەکانی دیکە، پێماوایە بەو شێوازە دەستەی گەشتوگوزار دەتوانێت زیاتر خزمەتی حکومەت و هاووڵاتیان بکات، ئەگەر هاتوو زیاتر دەستکراوە بێت لە ڕووی سەربەخۆیی ئیداری و دارایی، هەروەها دەستەیەک بێت کە یاسای تایبەت بە خۆی و هەیکەلیەتیەکی بەهێزی هەبێت، دەتوانێت ئەرکەنانی خۆی باشتر جێبەجی بکات، لەگەڵ ئەوەی سوپاسی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەکەم و هیچ کەموکوڕییەکەی نییە لەگەڵ و هاوکاری باشمان دەکات، بەڵام بابەتەکە پەیوەندی بە وەزارەتێک نییە، بەڵکو بابەتەکە پەیوەندی بە کۆمەڵێک دەسەڵات و بودجەوە هەیە، کە پێویست دەکات لەم قۆناغەدا ئەنجومەنی وەزیران جیاوازتر مامەڵە لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار بکات.
ـ کەموکوڕی و بەرەبەستەکانی بەردەم پێشخستنی زیاتری کەرتى گەشتوگوزار چین؟
ئەمەل جەلال: کاتێک باس لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار دەکەین، پەرەپێدانی گەشتوگوزار ناتوانین تەنیا لە چوارچێوەی دەستەی گەشتوگوزار سنوورداری بکەین، بەڵکو دەبێ بەرپرسیاریەتەکە فرە لایەن بێت، تەواوی دامەزراوە پەیوەندارەکانیش بە بەرپرسیاریەتی خۆیان هەڵسن، کاتێک باس لە گەشتوگوزار و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان دەکەین، دەبێ بەرپرسیاریەتی وەزارەتەکان دەستنیشان بکەین، بۆ نمونە کە باسی ڕێگەوبان دەکەین، گەیشتنی گەشتیار بە ناوچە گەشتیارییەکان بە باشترین شێوە ئەوەیە کە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی بە ئەرکی خۆیان هەڵسن و ڕێگەی هاتووچۆ بۆ ناوچە گەشتیارییەکان دروست بکەن، کاتێکیش باسی خزمەتگوزاری کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ دەکەین دووبارە پێویستە وەزارەتەکانی کارەبا و شارەوانیش بە بەرپرسیاریەتی خۆیان هەڵسن، کاتێکیش باسی خوێندن و بابەتی گەشتوگوزاری لە پرۆگرامی خوێندن دەکەین، دەبێ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە گرنگی زیاتر بە خوێندن و گرنگی کەرتی گەشتوگوزار بدەن کە لەگەڵ پێوەرە سەردەمیانەکان بگونجێن، کاتێکیش باسی گەشتوگوزاری ئایینی دەکەین، بە سوپاسەوە وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵمان هەماهەنگن، دەبێ ئەوان لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین و مارکێتینگی بۆ بکەین، ساڵانە ڕێوڕەسمی ئایینی بکەین، تا لە ڕێگەیەوە سەرنجی گەشتیاری ئایینی لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ئاسیایی ڕابکێشین، کاتێکیش باسی لە گەشتوگوزاری سەرکێشی و چارەسەری تەندروستی دەکەین وەزارەتەکانی تەندروستی و تەواوی وەزارەتەکانی دیکە پێویستە هەماهەنگ بن لەگەڵمان و بە بەرپرسیاریەتی خۆیان هەڵبستن. ئێمە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بەستنی کۆنفڕانسێکی گەورە لە دوو هەفتەی داهاتوودا و نوێنەری هەموو وەزارەتەکانیش بانگهێشت کراون، بۆیە کاتێک باسی هەر یەکێک لەو سێکتەرانە دەکەین نوێنەری وەزارەتەکان لەگەڵمان دەبێ، بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی دروستی هەبێت لەسەر بابەتی گەشتوگوزاری.
ـ ئامانجتان لە بەستنی ئەو کۆنفڕانسە چییە؟
ئەمەل جەلال: ئامانجمان پەرەپێدانی گەشتوگوزارییە، بەرنامەی گەشتوگوزار بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەخەینەڕوو، ساڵ بە ساڵ هەڵسەنگاندن دەکەین و بۆ ئەوەی بزانین لە چ ئاستێکداین و خاڵی بەهێز و لاوازمان چییە، دەرفەتەکان و ئاستەنگەکان چین، هەموومان ئامادەکردووە و بۆ ئامادەبووانی کۆنفڕانسەکە دەیخەنەڕوو و ڕاسپاردەکانیش بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکرێتەوە، هەموو ڕاسپاردەکانیش ورد دەکرێنەوە و دەکرێتە پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی کەرتی گەشتوگوزار، بۆ ئەوەی حکومەت و دەستەکەمان بەرچاوڕوونیەکی زیاتری هەبێت.
ـ ڕێژە‌ی گەشتیاری ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی ڕابردوو چۆن بوو؟
ئەمەل جەلال: کەرتی گەشتوگوزاری ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی ڕابردوو بەراورد ناکرێت، ساڵی ڕابردوو کۆڕۆنا زیانی زۆری بە کەرتەکە گەیاند و خەریک بوو گەشتوگوزار بەرەو داڕمان ببات، لە ٢٠٢٠ دا ئێمە کەمترین داهات و کەمترین گەشتیارمان هەبووە، بەڵام لە ٢٠٢١ نزیک بووینەتەوە لە سێ ملیۆن گەشتیار کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە کە ئێمە دڵنیاین تا کۆتایی ساڵ ژمارەکە زۆر زیاتر دەبێت.
بۆ ٢٠٢٢ پلانمان ئەوەیە ژمارەی گەشتیار و پڕۆژە گەشتیارییەکان و خزمەتگوزاییەکانیش زۆر زیاتر بکەین، بە ئاسانکاری زیاتر بۆ هاتنی گەشتیاران لە بازگەکان و دەرکردنی ڕێنمایی نوێ و پێدانی زانیاری زیاتر بە گرووپە گەشتارییەکان، دەمانەوێ تەواوی ناوچەکانی کوردستان بە گەشتیاران ئاشنا بکەین، بۆ ئەوەی گەشتیار قەڵای هەولێر و قەڵا دێرینەکانی دیکەی کوردستان و مۆزەخانەکان و شوێنە ئایینیەکان و شوێنەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی خەڵکی کوردستان ببینێت، گەشتوگوزار لەگەڵ بابەتە داراییەکەی ڕەهەندێکی نیشتمانیشی هەیە، بۆیە دەمانەوێ گەشتیاران بە شارستانیەت و مێژووی گەلی کوردستان ئاشنا بکەین، دەماوێ کەرتی گەشتوگوزاری ٢٠٢٢مان زۆر لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ جیاوازتر بێت.
بۆ بینینى چاوپێکەوتنى ڤیدیۆیى کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار - YouTube
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى