Skip to the content

كرێی سێ مانگى وانه‌بێژان خەرج دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤ ی ساڵى ٢٠٢١ى زایینى) به‌ یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ.
پارەکەش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەبێت:
یەکەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی ٥٥٠ هەزار دینار.
دووەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی ٤٥٠ هه‌زار دینار.


فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٠٢١/١١/٢٩