لەسەر پرسى کۆچى لاوان حکومەتى هەرێم بە دواى چارەسەرى بنەڕەتییەوەیە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠/١١/٢٠٢١ى زایینى، له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به پرسی كۆچكردنی گه‌نجان به‌ڕێوه چوو.
د.جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتى: ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسى کۆچى هاووڵاتیانى کورد کرا کە چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر سنووری بیلاڕووسیاو پۆڵه‌ندا ماونەتەوە و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌رۆشی و جددییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هەڵوەستەى کردووە".
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان باسى لەو کرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر ئەم پرسە و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لە ڕێگەى قونسووڵى وڵاتانەوە بەتایبەت بیلاڕووس و ڕووسیا کارى خەمخۆرانە کراوە و هەڵبەت باسیشى لەوە کرد کە دیارده‌ی كۆچ دیارده‌یه‌كی سروشتییه و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و بە به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی باشتر دایه، بەڵام "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات".
د.جوتیار عادل له درێژەی وته‌كانیدا گوتی "كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر وایان كردووه كه ڕێژەی كۆچكردن له ناوچه‌كه زیاد ببێت، ئه‌و هۆكارانه‌ش دیراسه كراون و دیراسه ده‌كرێن و دواتر له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵێك پێشنیار ئاماده ده‌كرێت و ڕێگه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌م دۆخه وه‌ك ڕاپۆرتێك ده‌درێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هەرچەندە هه‌ندێ بابه‌تی دیکەى وەک ئابووری و ئه‌منی هۆكار بوون بۆ ئه‌م دۆخه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینهیهوە دركی به‌و و گرفتانه كردووه بۆیه به جددی كاری كردووه بۆ ڕەخساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجه‌كان".
شایەنى باسە له دووساڵه‌ی ڕابردوو، واتە لە دوو ساڵى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەم، زیاتر له ١٢٠ هەزار هه‌لی كار بە هۆى پڕۆژە ستراتیژییەکانەوە ڕەخسێنراوە بۆ لاوانى هەرێمى کوردستان کە هۆکاریشن بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک لە کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژى حکومەت نەیشاردەوە کە به‌شێكیش له هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراقی کە بوودجەى نەنارد و بووە هۆى ئەوەى دۆخى ئابوورى خێزانەکان بەرەو لاوازبوون بچێت و ڕەخنەشى لەو دەنگانە گرت کە ئەم پرسە جیهانییە وەک بابه‌تێكی سیاسی و بۆ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی له دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كار دەهێنرێت و "ئێمه خه‌ڵكی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا گرفتی مووچه و ئه‌دای حكومه‌تی چاره‌سه‌ر كردووه و ده‌ستی به چاكسازی كردووه، بۆیه بە هۆى ئەم بەلاڕێدابردنانە ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و بابه‌ته ڕابكێشن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم په‌رۆشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و گرفتانه و ڕێگه چاره‌یان بۆ ده‌دۆزینه‌وه".