وتەبێژى حکومەتى هەرێم: چەندین کۆمپانیا و قاچاخچیمان لەسەر پرسى کۆچبەران دەستبەسەر کردوون
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمە گفتوگۆیەکى دکتۆر جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ دەزگاى میدیایی ڕووداو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى ١١/١١/٢٠٢١ى زایینى لەسەر پرسى کۆچبەران و هەوڵەکانى حکومەت بۆ چارەسەرى پرسى کۆچ ئەنجام درا:
ـ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی ده‌كات و بڕیاری خێرا چییه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا؟
د. جوتیار: به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌مه‌وێ دوو خاڵ باس بكه‌م. یه‌كه‌م له بنهڕەتدا دوو كێشه هه‌یه، كه یه‌كه‌میان كێشه‌ی كۆچكردنه، كێشه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك گیری خواردووه له‌سه‌ر سنووره‌كان. خاڵی دووه‌م، پرسیار ئه‌وه‌یه كێن ئه‌وانه‌ی كه كۆچیان كردووه و ژماره‌یان چه‌نده؟ ڕوونه كێشه‌ی كۆچكردن له‌م ناوچه‌یه سروشتییه و كێشه‌كه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كه له‌م سنوورانه گیریان خورادووه و قاچاخچییه‌كان خه‌ڵكیان خه‌ڵه‌تاندووه، هه‌روه‌ها وڵاتی بیلاڕووسیاش به‌داخه‌وه هاوكار بووه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و لێشاوه‌ی خه‌ڵك و وه‌ك كارتی سیاسی به‌رانبه‌ر به وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌كاریان ده‌هێنێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌ریمی كوردستان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه و كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌م كۆچبه‌رانه. ئه‌م دۆخه بووه‌ته بابه‌تێكی سیاسی و وه‌ك ئاماژەمان بۆ كرد وڵاتی بیلاڕووس ڕهەوشهكهی قۆستووه‌ته‌وه. نزیكه‌ی ٨٠٠٠ کەس له كۆی گشتیی ئه‌و كۆچبه‌رانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، كه به‌شێكیان خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ـن و كه به‌داخه‌وه له‌م ناوچه‌یه بۆشایی ئه‌منی دروست بووه كه خه‌ڵك ناچار بووه زێدی خۆیان به جێ بێڵن، هاوكات به‌شێكیان خه‌ڵكی بادینانن به تایبه‌ت خه‌ڵكی ناوچه‌ی شیلادزێن كه په‌كه‌كه ناوچه‌كانی داگیركردوون و نزیکەى ٦٠٠ گوند ئێستا ئەو مەترسییەیان لەسەرە و به‌تایبه‌تیش به‌هۆی بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان و هه‌لی كاریان له شوێنه‌كانیان له ده‌ست داوه و به ناچارییه‌وه ماڵه‌كانیان جێ هێشتووه و كاسیان له‌ده‌ست داوه. به‌شێكی تریشیان خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیان و ئه‌و شوێنانه‌ن كه هه‌لی كاریان نییه، ئێمه له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌ڵێنی داوه كه به‌رده‌وام ده‌بین له ڕەخساندنی هه‌لی كار، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین وه‌ك حكومه‌ت به‌رده‌وام بین. له‌مه‌ودوا هه‌ر وه‌زاره‌تێك پلانی خۆی داده‌نێت بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت په‌رۆش و جددیه له‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ دۆزینەوەى چاره‌سه‌رى کۆچ و چاره‌سه‌ركردنی بێكاری.
ـ باڵیۆزی بیلاڕووس له ئه‌نكه‌ره كه سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی عێراقیش ده‌كات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ئێوه چیتان پێگوت كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقیش كۆ بووه‌وه؟
د. جوتیار: ئێمه، حكومه‌تی عێراقمان هێنایه سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌وه‌ی هەنگاو ھەڵێننەوە و جووڵه‌یه‌ك بكات بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌روه‌ها کاک سه‌فین دزه‌یی، به‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان هاته سه‌ر هێڵ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان و دۆستانی كوردستان کرد بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خه‌ڵكه گیرخواردووه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ڕێكاری خۆی گرتووته به‌ر كه یه‌كێكیان گرتنبه‌ری ڕێكاری تونده به‌رانبه‌ر به قاچاخچییه‌كان كه خه‌ڵك ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌ورووپا له په‌یوه‌ندیداین، به‌ڵام بەداخەوە هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكار نه‌بوونه. به دڵنیاییه‌وه حكومه‌ت به‌رده‌وام هەوڵى ئەوە بووه كه دۆخێكی ئارام و پڕ ئاسایش فه‌راهه‌م بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له ئۆقره‌ییدا بن، بۆیه حكومه‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هاووڵاتیان خۆیان ڕاده‌ستی قاچاخچییه‌كان نه‌كه‌ن و نه‌خه‌ڵه‌تێن.
ـ جگه له قاچاخچی، وه‌رگرتنی ڤیزه له هه‌رێمی كوردستان بۆ بیلاڕووس به فه‌رمی هەیە و كۆمپانیاكان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، بۆ ڕێگیكردن له مانه، حكومه‌تی هه‌رێمی چ ده‌كات؟ كه ڕەنگه به‌شێكی بكه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری؟
د. جوتیار: باندێكی فراوان و كاریگه‌ر هه‌یه كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بانده ده‌كرێت كه ده‌ستی كۆمپانیاكان و هه‌ندێك كه‌سی تێدایه و ئیجرائاتی یاسایی به‌رانبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ماوه‌ی چلوهه‌شت كاتژمێری ڕابردوو یه‌ك دوو كۆمپانیا و هه‌ندێك كه‌س ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌ڵك مافی هه‌یه سه‌فه‌ر بكات، كێشه سه‌ره‌كییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌چێته بیلاڕووس وه‌ك كارتی فشار به‌كار ده‌هێنرێن. به پێی داتاكان ئه‌مساڵ دۆخی كۆچ به‌راورد به چوار ساڵی رابردوو كه‌متر بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری دارایی خه‌ڵك باشتر بووه. ده‌بێ خەڵكی هه‌رێمی کوردستان بزانن كه دۆخی ئابووری ئێستا به به‌راورد به دوو سێ ساڵ زۆر باشتر بووه و حكومه‌ت نزیكه‌ی ١٠٤٨ پڕۆژەی وه‌به‌رهێنانی ده‌ست پێ كردووه، كه خوساتمان لەمە زیاتره تا هه‌لی كاری زیاتر بڕەخسێنین و گه‌نجان بخه‌ینه ناو پڕۆژەكان و خزمه‌تی هه‌رێمه‌كه‌یان بكه‌ن، هەرچەندە بەم پڕۆژانەشەوە نزیکەى ١٢٠ هەزار هەلى کار ڕەخسێنراون.
ـ حكومه‌ت چ دڵنیایه‌ك به هاووڵاتیان ده‌دا له باره‌ی پزیشكی و بواری مووچه و باشبوونی لایه‌نی ئابووری؟
د. جوتیار: به‌دڵنیاییه‌وه سێكته‌ری ته‌ندروستی له سێكته‌ره هه‌ره گرینگه‌كانه و سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه كراوه و پڕۆژەیه‌كی زۆر باش دانراوه، حكومه‌ت به‌نیازه زه‌مانێكی ته‌ندروستی دابمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌سی شاره‌زا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له دامه‌زراندنی ئه‌م پڕۆژەیه. حكومه‌ت پلانێكی زۆر باشی هه‌یه له‌م چوارچێوه‌یەدا، ئێمه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سندوقێكی باشی هاوكاریمان هه‌یه. سه‌باره‌ت به بابه‌تی مووچه، حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه كه مووچه ١٠٠% دابه‌ش بكات و هه‌وڵمان داوه میكانیزمه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهات باش بكه‌ین و یاسای باج ڕێك بخه‌ینه‌وه و یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكه‌ین. ئێمه بڕوامان وایه كه‌رتی نه‌وت به‌ته‌نیا به‌س نییه بۆ زامنكردنی داهات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سەرەنجمان له‌سه‌ر سێكته‌ری كشتوكاڵ و پیشەسازى و سێكته‌ره‌كانی تره، هه‌موو هه‌وڵێكیشمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافه داراییه‌كانی به‌ده‌ست بگات. هه‌روه‌ها پێویسته بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو هه‌موو لایەک پشوودرێژ بن و پێویسته خه‌ڵكیش هاوكار بێت.