ڕاگه‌یه‌ندراوێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ئه‌م دۆخه‌یان قۆستووهتەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه بێ بنەمان.
حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له سنووری بیلاڕووسیا - پۆڵەندا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گەڕانەوەیان بکات.
حکومەتی هەرێم سوپاس وپێزانینی تایبەت ئاراسته‌ی وەزارەتی دەرەوەی حکومەت عێراقی فیدڕاڵ دەکات وڕۆڵی لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانە کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە لەم بارەوە هاوكار بوونە.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١