وەزیرى داد: گرنگترین کارى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم دەرکردنى یاساى چاکسازى بوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دکتۆر فرسەت ئەحمەد وەزیرى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە گفتوگۆیەکى فەرمانگەی میدیا و زانیارى، باسى کار و چالاکی و پڕۆژەکانى نێو وەزارەتەکەى دەکات کە لە ژێر ڕۆشنایی کارنامەى کابینەى نۆیەم ئەنجامیان دەدات، هەروەها قسەش لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنى فەرمانگە دادنووسییەکان و یاسای سه‌رپه‌رشتیاریی دادی و چەندین پرسى گرنگى دیکەى بوارى دادپەروەرى دەکات.
ـ یه‌كێك له كاره پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسی چاكسازییە، به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌م ڕووه‌وه به تایبه‌ت له نێو وه‌زاره‌تەکەى ئێوە (وەزارەتى داد) چییە؟
د. فرسەت ئەحمەد: گرنگترین كار كه حكومه‌ت هه‌نگاوی بۆ ناوە لەم کابینەیە، بریتی بوو له ده‌ركردنی یاسای چاكسازی. ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه له لایه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری و خواستی خه‌ڵك بوو و له لایه‌كی تریشەوە هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ دامه‌زراندنی حوكمی ڕە‌شید له سیستەمی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان. وه‌زاره‌تی داد وه‌ك یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ر زوو دوای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، لەم ڕووەوە ده‌ستی به كار كرد. له ڕووی كارگێڕییه‌وه ٤١٥٨ دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت وردبینی كراون كه تێیاندا چه‌ند حاڵه‌تێكی كه‌می نایاسایی هه‌بوو. هاوكات ٦٢ پله‌ی زیاده هه‌بوو لەگەڵ ٥٣ عه‌لاوه‌ی زیاده کە له نێو دۆسیه‌كاندا ده‌ستنیشان كران، بەمەش توانراوە مانگانه بڕی ١٥ ملیۆن دینار بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه، به مه‌رجێك چاره‌سه‌رە‌كه له لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به ئه‌نجام بگات، چونكه ئه‌م دۆسیانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه هه‌یه.
یه‌كێكی تر له هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی داد، دانانی هەژمارى بانکى فه‌رمانبه‌ران بوو، به جۆرێك تا ئێستا ٢٣٦٩ فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت ژماره حیسابیان بۆ كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٢١٧٧ فه‌رمانبه‌ری دیكه‌یش ماون کە به‌شێكیان گرفتی ته‌كنیكییان له‌گه‌ڵ بانكه‌كان هه‌یه و بڕیارە ئەوانیش هەمان ھەژماریان بۆ بکرێتەوە. جێی ئاماژەیه تا ئێسته كه‌مترین ڕێژە‌ی گه‌نده‌ڵی له ناو وه‌زاره‌تی داد بینراوه.
ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی دیكه به ئاراسته‌ی چاكسازی له ناو وه‌زاره‌ت نراون، بۆ نموونه:
ـ پڕۆژە‌ی دادپه‌روه‌ریی منداڵان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه وه‌زاره‌تی داد و شه‌ش وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك ده‌ستگه‌ی دیكه‌ی سه‌ربه‌خۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری وه‌زاره‌تی داد، نه‌خشه‌ی سه‌نته‌رێكی داناوه بۆ بینینی منداڵان، ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان لێك جیابوونه‌ته‌وه. دیاره پێشتر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی جێبه‌جێكردن یه‌كتریان ده‌بینی و جێگایه‌كی تایبه‌تیشیان بۆ بینینی منداڵه‌كانیان نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك بینینه‌كه یان له ڕێڕە‌وی فه‌رمانگه‌كانی تایبه‌ت یان له حەسار و گه‌راجی فه‌رمانگه‌كان بوو، واته له‌به‌ر هه‌تاو یان له‌به‌ر باران و سه‌رمابوو. بۆیه پێشنیازی وه‌زاره‌تی داد كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، به‌م شێوه‌یه نه‌خشه‌كه دانراوه تا له قۆناغی یه‌كه‌مدا له هه‌ر پارێزگا و یه‌كه‌یه‌كی ئیداری سه‌ربه‌خۆ سه‌نته‌رێكی شیاو بكرێته‌وه بۆ بینینی ئه‌و خێزان و هاوسه‌رانه‌ی له یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه و چاودێری لایه‌نی ته‌ندروستییان بكرێت و له ئاستی ئه‌وه‌دا بێت ڕوویه‌كی گه‌ش و ڕۆشن به خه‌ڵك بدرێت و منداڵانی ئه‌و خێزانانه تێیدا پارێزراو بن.
ـ ستراتیژییه‌تی ڕێكخستنی میلاكاتی وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌ت لە چوارچێوەى پرسى چاكسازی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، به تایبه‌ت بۆ دانانی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ دیراسه‌تكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌رمانگه و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد له ناو هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه میلاكاتیان زیاده و بۆ ئه‌وانه‌یش كه میلاكاتیان كه‌مه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌وڵمان داوه هاوسه‌نگییه‌ك له ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی هه‌ردوولا دروست بكه‌ین و چاره‌سه‌ری بارودۆخی هه‌ردوولا بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی ئه‌و جۆره فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیادن وه‌ك به‌تاڵه‌ی شاراوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، واته به ناو فه‌رمانبه‌رن و له كرده‌دا بێكار و له ئه‌ركدا نین و مووچه‌ی مانگانه‌ش وەردەگرن.
ـ هه‌وڵمان داوه ڕە‌گه‌زی سزا و پاداشت چالاك بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چەند فه‌رمانبه‌رێك سزا دراون، له به‌رانبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر پاداشت كراون. ئێمه له وه‌زاره‌ت نووسراوێكمان به‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگه‌كان گشتاندووە كه له‌مه‌ودوا هیچ سوپاسنامه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ به فه‌رمانبه‌ران نادرێت بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێت كه ئه‌و سوپاسنامه‌یه له به‌رانبه‌ر چییه؟ بۆ نموونه سوپاسنامه‌یه‌ك به فه‌رمانبه‌رێك دراوه به هۆی ئه‌وه‌ی به ڕێكوپێكی ده‌وام ده‌كات، له كاتێكدا ده‌وامی ڕێك‌وپێك ئەرکى فه‌رمانبه‌ره، كه له به‌رانبه‌ردا مووچه وه‌رده‌گرێت. بۆیه پێویسته سوپاسنامه به فه‌رمانبه‌رێك بدرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ری خۆی به زیاده‌وه ئیش بكات.
ـ دانانی په‌یڕە‌كردنی سیستەمی نوێی پشكنین، كه له‌م بواره‌دا گرنگییه‌كی زیاترمان دایه ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دادی، كه ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ست ئێمه وه‌ك وه‌زیری داد ده‌گات ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌رمانبه‌ران، واته ئه‌و فه‌رمانبه‌رەی شیاوی سوپاسكردنه سوپاس ده‌كرێت، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یشی كه توانای هه‌یه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی فه‌رمانبه‌رییه و له پێگه‌یه‌كی كه‌م دایه، كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببرێته پێگه‌یه‌كی به‌رزتر. ڕوونه ئه‌و ده‌سته‌یه پێش ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ست به كاربین، جۆرێك نه‌رمی تێدا بووه یانیش ڕاپۆرته‌كانی وه‌ك خۆی كه هه‌یه به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و جێی خۆیان نه‌گرتووه.
ـ له ماوه‌ی ڕابردوودا حه‌وت سه‌رپه‌رشتیاری دادی له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێنراون.
ـ پرسی به ئه‌لیكترۆنیكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له كار و هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگى پێ دەدرێت، ئێوه وه‌ك وه‌زاره‌تی داد تا چه‌ند كارتان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژە‌یه كردووه؟
د. فرسەت ئەحمەد: ئێمه ٦٥ فه‌رمانگه‌ی دادنووسمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كرد بۆ بەئه‌لیكترۆنیکردنی سیستمه‌كه‌یان، كه له‌و ژماره‌یه ٤٩ فه‌رمانگه به ئه‌لیكترۆنی کراون (پارێزگاى هه‌ولێر: ١٩ فەرمانگە، پارێزگاى سلێمانی: ١٠ فەرمانگە، پارێزگاى دهۆك: ١٣ فەرمانگە، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه: یەک فه‌رمانگه. ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: ٦ فه‌رمانگه)
پێشتر هاووڵاتی كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی دادنووسی ده‌كرد كاتی زۆری پێویست بوو و شوێنی پشوودانی نه‌بوو ته‌نانه‌ت بۆ دانیشتنیش، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمه‌كه، هاووڵاتی به ئاسانی و به كاتێكی كه‌م كاره‌كانی بۆ ڕایی ده‌كرێت و شوێنی پشوودانی بۆ دابین ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت عه‌ریزه نووسینیشی بۆ كراوه‌ته كۆمپیۆته‌ر و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی بۆ هه‌ڵده‌گیرێت و هه‌ر كات و له هه‌ر شوێنێك هاووڵاتی پێویستی به به‌ڵگه‌نامه‌كانی هه‌بێت، ده‌توانێت به هۆی ئه‌نته‌رنێته‌وه وێنه‌یه‌كی لێ وه‌ربگرێت یان ڕابکێشرێت. جۆرێك گله‌یی و گازنده له پاره‌كه‌ی هه‌بوو، كه جاران ٢٥ هه‌زار دینار بوو، به تایبه‌ت بۆ بریكارنامه، به‌ڵام ئێمه كردوومانه‌تە ١٥ هه‌زار دینار. ئێمه ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك هه‌یه، دیاره كه كۆمپانیایش ڕێكخراوێكی خێرخوازی نییه تا كاری به‌ئه‌لیكترۆنیكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستەم بێبه‌رانبه‌ر بكات، بۆیه پاش دیراسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا بڕە‌كه‌ی له ٢٥ هه‌زاره‌وه بكرێته ١٥ هه‌زار دینار. سه‌باره‌ت به ته‌واوبوونی به ئه‌لیكترۆنیكردنی فه‌رمانگه‌كانی تر، زیاتر په‌یوه‌ندی به كۆمپانیاكه‌وه هه‌یه کە هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی بینا و شوێنی فه‌رمانگه‌كان و پێداویستییه‌كانیان. بۆیه كۆمپانیاكه به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ماوه به ئه‌لیكترۆنی بكرێن.
سه‌باره‌ت به تاپۆ، دوو حاڵه‌ت هه‌یه، حاڵه‌تێك په‌یوه‌ندی به لایه‌نی گشتییه‌وه هه‌یه، كه كۆمپانیایه‌ك به‌ڵێنی داوه هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ به ئه‌لیكترۆنی بكات، له لایه‌كی دیکەوە فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ تۆمار و دۆسیه‌كانی خۆیان تۆمار كردووه و به ئه‌لیكترۆنییان كردووه. بۆ زانیاری تا ئێستا نزیكه‌ی ١٨٠٠ تۆماری تاپۆ به ئه‌لیكترۆنی كراون.
سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌نامه و سوره‌ت قه‌یدی موڵكه‌كان و عه‌قارات، پێشتر به ده‌ست ده‌نووسران، به‌ڵام ئێستا به كۆمپیوته‌ر ده‌نووسرێن و به هاووڵاتیان ده‌درێن. ئاشكرایە به ئه‌لیكترۆنیكردنی تاپۆ خه‌رجییه‌كی زۆر و كاتێكی زۆری پێویسته، ئێمه به نووسراوی فه‌رمی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیازمان كردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌گه‌ر توانای دارایی به‌رده‌ست بوو ده‌ست به‌و پڕۆژە‌یه بكه‌ین.
ـ سەبارەت بابه‌تی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن له یاساكان، ئێوه چ پڕۆژە‌یه‌كی نوێتان هه‌یه؟
د. فرسەت ئەحمەد: ئێمه ماوه‌یه‌ك هه‌وڵمان دا هه‌مواری ئه‌و یاسایانه بكه‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری وه‌زاره‌تی داده‌وه هه‌یه، بۆ نموونه ڕسوماتی عه‌دلی كە ئێستا پڕۆژە‌كه ڕۆیشتووه و ڕە‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، هه‌روه‌ها یاسای جێبه‌جێكردن کە په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر كردووه و هاوكات وه‌زاره‌تی دادیش كاری له‌سه‌ر كردووه، و پێشبینی ده‌كه‌م به هاوكاری هه‌ردوولا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها یاسای سه‌رپه‌رشتیاریی دادی له ژێر دیراسه‌كردنی خۆمدایه و ڕۆژانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاسایه‌كی هاوچه‌رخ و واقیعی و زیاتر كارا بکرێت، كه ڕۆڵێكی چالاكانه‌تر ببینێت بۆ چاودێریكردنی فه‌رمانگه‌كان و فه‌رمانبه‌ران و سروشتی كاره‌كانیان.
ـ ده‌ستكه‌وته‌كانتان وه‌ك وه‌زاره‌تی داد له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی بووه؟
د. فرسەت ئەحمەد: ئێمه له سەرەتای ده‌ستبه‌كاربوونمانەوە له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ده‌ستكه‌وتمان هه‌یه، بۆ نموونه؛ ١٢٠ كه‌س له فه‌رمانبه‌ران و پارێزه‌ران له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری كه گرێدراوی وه‌زاره‌تن، وه‌ك به‌شداربووانی خولی سێیه‌م وه‌رگیراون. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ٦١ كه‌س له دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكارانی گشتی به سه‌ركه‌وتوویی په‌یمانگه‌یان بڕیوه، كه ٤٧ دادوه‌ر و ١٢ جێگری داواكاری گشتی بوون، هه‌روه‌ها له خولی چواره‌میش كه به‌م زووانه ته‌واو ده‌بێت، ٦١ كه‌سی تر به هه‌مان شێوه په‌یمانگه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونمان، هه‌وڵمان دا چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت زیاتر بكه‌ین و وزه‌یه‌كی نوێی پێ بده‌ین، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد خزمه‌تگوزارین و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به كاروباری هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زۆربه‌ی كاره‌كانیان دووباره‌یه و په‌یوه‌ندییان به تاپۆ و دادنووسی و جێبه‌جێكردن و بابه‌ته هاوشێوه‌كانەوە هه‌یه، واته بابه‌تی ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌یش هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه له مامه‌ڵه و دۆسیه‌ی هاووڵاتیان. له لایه‌كی تره‌وه بڕیارمان دا به دانان و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی یاسایی كه مه‌به‌ست لێی پێدانی گیان و وزه‌یه‌كی نوێ بوو به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت، به شێوه‌یه‌ك ئه‌م سه‌نته‌ره ساڵانه دوو ژماره گۆڤاری یاسایی تایبه‌ت به بوار و كاروباره یاساییه‌كان دەر ده‌كات كه گۆڤاره‌كه‌یش به ناوی (په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی)ـیه و به زمانه‌كانی كوردی، عەره‌بی و ئینگلیزی ده‌رده‌چێت و ژماره یه‌كی ده‌رچووه، به شێوه‌یه‌ك ڕێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی گۆڤاره‌كه چاپ دەکات كه به‌سه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا دابه‌شی بكات تا هەرێمى کوردستان لە ڕووی یاساییه‌وه به دنیای ده‌ره‌وه ئاشنا بكات. گۆڤاره‌كه كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه توێژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت و مه‌به‌ستی بێت له گۆڤاره‌كه بڵاوی بكاته‌وه، كوردبوون مه‌رج نییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان، واته جگه له توێژە‌رانی بواری یاسایی كورد، كه‌سانی بیانیش ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن و بابه‌ته یاساییه‌كانیان له گۆڤاره‌كه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه. مایه‌ی خۆشحاڵییه تا ئێستا ژماره یه‌كی گۆڤاره‌كه ده‌رچووه و پێشبینی ده‌كرێت ژماره دووی هه‌مان گۆڤار له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ربچێت. كارێكی تری سه‌نته‌ره‌كه بریتییه له چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی نووسه‌رانی بواری یاسایی كه له ئاستێكی به‌رزی زانستی ده‌نووسرێن، به ئامانجی زیاتركردنی هۆشیاری و ڕۆشنبیری یاسایی و په‌ره‌پێدانی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی. سه‌نته‌ره‌كه كتێبێكی یاسایی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نامه‌ی دكتۆرای یاساناس و نووسه‌رێكی بواری یاسایی خه‌ڵكی زاخۆیه، كه پێشتر له زانكۆی نواكشۆت له وڵاتی مۆریتانیا وانه‌ی ده‌گوته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی باسی كورد و كوردستان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی له عێراق ده‌كرد، له‌لایه‌ن هه‌واڵگری عێراقەوە تیرۆر كرا. بیرۆكه‌ی دروستكردن و دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكمان هه‌یه كه تایبه‌ته به دادوه‌ری، ڕێككه‌وتن و ئاشتبوونه‌وه (التحكیم، الموافقة، المصالحة) كه تایبه‌ت ده‌بێت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاریشه‌كانی بواری ئابووری و بازرگانی و خاوه‌نه‌كانیان ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان سوڵح بكه‌ن، كه ڕە‌نگه ئه‌م سه‌نته‌ره وا بكات كێشه‌كانیان خێراتر و به میكانیزمێكی تر چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه بدات، چونكه ئاشكرایه بابه‌تی بیرۆكراتی و ڕۆتینی كاری دادگاكان كات و میكانیزمی وردتریان پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئێمه له وه‌زاره‌ت به هه‌ردوو شێوه‌ی نووسین و زاره‌كی به فه‌رمانبه‌رانمان ڕاگه‌یاندووه كه له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ده‌رگا كراوه‌یه كه هاووڵاتیان سه‌ردانی ئێمه بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان نه‌بێت نه من وه‌ك وه‌زیر و نه ئه‌وانیش وه‌ك فه‌رمانبه‌ر نه‌مانده‌توانی له ئه‌رك و وه‌زیفه‌دا بین، ته‌نانه‌ت ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ئێمه مانگانه وه‌ریده‌گرین، به‌شێكی بریتییه له‌و باج و ڕسووماتانه‌ی كه هاووڵاتی به حكومه‌تی ده‌داته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان كه‌سایه‌تی و مرۆڤبوون و ڕێزیان پارێزراو بێت.
بۆ بینینى تەووى ڤیدۆکە کلیک لەسە ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - YouTube
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان