ڕۆژی دووشەممە پشووی فەرمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەھۆی بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١١ لە پاڵ رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١٠/١٠ بکاتە پشووی فەرمی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١