Skip to the content

ڕۆژی یەکشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارین و لافاوەی کە دوو ڕۆژە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن زیانی بە شەقامە سەرەکییەکانی پارێزگای هەولێر گەیاندووە، بۆیە بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقامەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١-١٠-٢٠٢١ لە گشت دامەزراوەکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە.


د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان