رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١٠ بەڕێوەبچێت، لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٧ی تشرینی یەکەم ٢٠٢١