سەرۆکی حکومەت بڕە پارەیەکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه تەرخان کرد
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی (٣٨٢,٩٠٠,٠٠٠) سێسەدو ھەشتاو دوو ملیۆن و نۆسەد ھەزار دینار دا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌شێك له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه.
ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١