وردەکاری گەیشتن و دابەشکردنی ئەو بەنزینەی لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، دوێنێ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٤/١٠/٢٠٢١)ى زایینى، بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین گەیشتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بەردەوامى ناردنى ئەم بڕە بەنزینە لە لایەن حکومەتى عێراقییەوە، فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەندى بە فەتاح ڕەحمان حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان کرد و ناوبراو گوتى: "بە گوێرەی نووسراوی ژمارە ١١٢٠٤ کە لە ڕێککەوتی ٢٤/١٠/٢٠٢١ى زایینى کە لە لایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەرکراوە، بەغدا ڕۆژانە ٥٤٠ هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و ئەم بڕەش لە ١/١١/٢٠٢١ى زایینى دەبێتە دوو هێندە، واتە دەبێتە ملیۆنێک و ٨٠ هەزار لیتر بەنزین لە ڕۆژێکدا".
هەر لە گفتوگۆیەکى پێشووى فەرمانگەى میدیا و زانیارى لەگەڵ دکتور کەمال ئەترووشى وەزیرى سامانە سرووشتییەکان، ناوبراو باسى لەوە کرد کە "بۆ مەبەستى چارەسەرى کێشەى کەمى سووتەمەنى سهردانی بهغدام كرد و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبارى جهنابی وهزیری عێراقیدا كۆبوونهوهیهكی سهركهوتوومان كرد و تیایدا به ڕاشكاوی به وهزیری نهوتی عێراقم ڕاگهیاند كه قهیرانێك له ههریمی كوردستان ههیه و ڕاستهوخۆ كاریگهری لهسهر لایهنی ئابووری و بژێوی هاووڵاتیانی ههرێم دروست دهكات، چونكه خهڵكێكمان ههیه ژیانیان لهسهر ئهو سووتهمهنیانهیه. له بهرانبهردا وهزیری نهوتی عێراق به خۆشحاڵییهوه به دهم داواكارییهكهمهوه هات و ئامادهیی خۆی نیشان دا بۆ جێبهجێكردنی داواكارییهكهم لەوەى بڕی یهك ملیۆن بهنزین بۆ ههرێمی كوردستان دابین بكات. ئێستا بڕیارهكه له وهزارهتی نهوتی عێراقییهوه دهرچووه به ناردنی بڕی یهك ملیۆن لیتر بهنزینی ئۆكتانی بهرز واته ئهمه شتێكی مێژووییه كه ئهو پهیوهندییه له نێوان ههردوو وهزارهت به ئهنجامێكی ئهرێنی بگات و هاووڵاتیانی خۆمان لێی سوودمهند بن كه ئامانجه گرینگهكه ئهمهیه".
بە پێی ڕێککەوتنەکەى هەردوو وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى عێراق و هەرێم دەبوو ئەم بڕە بەنزینە لە ڕێکەوتى دیاریکراوەوە بگاتە کوردستان، بەڵام لە ڕێکەوتى ٣٠/٩ تا ٢٣/١٠/٢٠٢١ى زایینى هیچ لیترە بەنزینێک نەنێردرا و ئەمەش هۆکار بوو بۆ کەمى بەنزین و گرانگبوونى بەهاکەى، بەڵام ئێستا نیو هێندەى بڕى ڕێککەوتنلەسەرکراو دەنێردێت کە بڕیار وایە بەم زووانە بە تەواوى ڕێککەوتننامەکە جێبەجێ بکرێت و ملیۆنێک ٨٠ هەزار لیتر بەنزین بگاتە هەرێم و بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش بکرێت.
فەتاح ڕەحمان حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان لەسەر بڕى دابەشکراوى ئەو بڕە بەنزینەی کە بەغدا ئێستا دەینێرێت، گوتى "پێنج تەنکەری بۆ هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و سێ تەنکەری بۆ پارێزگای دهۆک و دوو تەنکەریشی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەبێت و هەر تەنکەرەى ٣٦٠٠٠ لیتر بەنزینى جۆرى نۆرماڵە و ئەگەر بەنزینى هاتوو گەیشتە ملیۆن و هەشتا هەزار لیتر ئەودەم ئەم بڕیەی پارێزگاکان دەبێتە دوو هێندە"، کەواتە ئێستا ڕۆژانە بڕى ١٨٠ هەزار لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و ١٠٨ هەزار لیتر دەگاتە پارێزگاى دهۆک و ٧٢ هەزار لیتریش بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دەبێت و بە زیادبوونى بڕەکەشى بۆ ملیۆنێک و ٨٠ هەزار، بڕى بەنزینى نێردراو بۆ هەر چورا پارێزگا دوو هێندە زیاد دەکات.
لەسەر نرخى ئەو بەنزینەى کە دەگاتە کوردستان، ئەم بەڕێوەبەرى سامانە سروشتییەکان باسى لەوە کرد کە نرخى هەر لیترە بەنزینێکى نۆرماڵ بە ٦٥٠ دینارە لە پاڵاوگەکان و نرخى کرێى گواستنەوە و کۆگاکردن و پشکنین و عەمولە و چەند وردەکارییەکى دیکەى ٤٠ دینارە، هەر بۆیە حکومەتى هەرێمى کوردستان بێ هیچ زیادەخستنەسەرێک بە ٦٩٠ دینار لە نێو بەنزینخانەکان دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتیان.
وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانیش میکانیزمێکى بۆ دابەشکردنى بەنزینەکە داناوە لە بەنزینخانە ئەهلییەکان کە بە شێویەکى دادپەروەرانە و بە نۆرە دابەش دەکرێتە سەر بەنزینخانەکان و لە هەر بەنزینخانەیەکیش فەرمانبەرێکى سامانە سرووشتییەکان چاودێرى دابەشکردن و جۆر و بڕ و بەهاکەى دەکات تا "بە هیچ شێوەیەک پێشێلکارییەکى تێدا نەکرێت بەرامبەر بە هاووڵاتیان" و هەروەها مەرجێکیش دیارى کراوە بۆ بەنزینخانەکان بۆ چەسپاندنى ئەم دادپەروەرییە کە ئەویش بەم شێوەیەیە:
ـ هیچ بەنزینخانەیەک کە بەنزینى نۆرماڵى حکومەتى وەرگرت، نابێت بەنزینێکى دیکەى نۆرماڵ بفرۆشێت.
ـ بە هیچ شێوەیەک بەنزینە حکومییە ئۆکتانبەرزەکە تێکەڵ ناکرێت بە بەنزینی دیکەى نۆرماڵ.
ـ بە هیچ شێوەیەک دەستکارى بەهاى بەنزینەکە ناکرێت و بە شێوەى لافیتە بە ئاشکرا بەها حکومییەکەى دیارى کراوە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیاو زانیارى