وێستگەی باداوەی نوێ كرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ژێر چاودێریی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی دامەزراندنی وێستگەی باداوەی بە گوژمەی ١٤ ملیۆن و ٧١٠ هەزار دۆلار جێبهجێ کرد.
ئەم وێستگەیە لە لایەن کۆمپانیای زاگرۆس و بە بەرزترین کوالێتی و سیستەمی هاوچەرخ دروست کراوە و ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەرکردنی بارقورسى فیدەرە ١١ کەی.ڤییەکانی دەوروبەری وێستگەکە و سووککردنى باری سەر وێستگەکانی دەوروبەری، بەتایبەتی وێستگەی ٣٣ کەی.ڤی باداوە.
وێستگەی باداوەی نوێ لەم بەشانەى خوارەوە پێک هاتووە:
یەکەم: ٦ فیدەری ١٣٢ کەی.ڤی لە جۆری (GIS)
دووەم: ١٥فیدەری ٣٣ كەی.ڤی
سێیەم: ٢٧ فیدەری ١١ كەی.ڤی
چوارەم: ٣ محاویلەی ١١/٣٣/١٣٢
پێنجەم: قەبارەکەى ٤٠/٥٠/٦٣ MVA
دروستکردنى چەندین وێستگە لە هەولێر
بە پێى زانیارییەکانى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەهۆی تەواوبوونی ئەم وێستگەیەوە هەر سێ وێستگەی مۆبایلی هاوکاری، حەمرین و کارێزان باریان لەسەر نامێنێت و بۆ ئەو ناوچانە دەگوازرێنەوە کە کێشەی ئۆڤەرلۆدیان هەیە. وەزارەتی كارەبا لە وێستگەی کارەبای باداوە، سێ پڕۆژەی دیكەی لە لایەن هەردوو كۆمپانیای دڵسۆز و پاڵۆس جێبەجێ كردووە بۆ ڕاكێشانی ٧ فیدەری ١١ كەی.ڤی و گواستنەوەی ١٢ فیدەر لە وێستگەكانی مۆبایلی هاوكاری و كارێزان بۆ سەر وێستگە نوێیەكە کە تێچووەکەیان نزیكەی دوو ملیار دینارە.
ئەم وێستگەیە کە توانای گواستنەوەی ١٨٩ مێگاوات كارەبا هەیە، لە چوارچێوەی ٤ وێستگەی دیكەى هەولێرە كە بە هۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە راگیرابوون و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوژمەی پێویستی بۆ تەرخان كردوون و بڕیاری دەستپێكردنی داوە بۆ هەر یەك لە وێستگەكانی ئازادی نوێ، كەسنەزان، بازاڕی نیشتمان، نووسەران و باداوەی نوێ لە ناو شاری هەولێر کە هەموویان تەواو بوونە و تەنیا وێستگەی شاوەیس ماوە کە لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٢ ئەویش تەواو دەبێت.
بارقوورسى سهر فیدهرهكان چارهسهر دەبێت
وێستگهی ١٣٢ كهی.ڤی كه ماوهكهی ٨ مانگ بوو و له ڕێکەوتى ٢٥/٧/٢٠٢٠ى زایینى و دوای دهستبهكاربوونی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان كارهكانی دهست پێ كرد، له ٦ لاینی ١٣٢ كهی.ڤی و ١٥ فیدهری ٣٣ كهی.ڤی و ٢٧ فیدهری ١١ كهی.ڤی و ٣ محاویلهی ٤٠/٥٠/٦٣ ئێف.بی.ئهی كه دهكاته ١٨٩ ئێف.بی.ئهی پێک هاتووە. ئهم وێستگهیه دهبێته هۆى چارهسهری بارقورسییەکى سهر فیدهرهكانی ئهو ناوچهیه و چارهكردنی كێشهی كهمی ڤۆڵتیه و زیادكردنی پێدانی كارهبای فیدهرهكان به هاووڵاتیان.
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیاو زانیارى