Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی بەهێزتر بوونی بنەماکانی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵ کردن لە هەرێمی کوردستان.
لەم یادە مەزنەدا، داوا لە تەواوی هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین، زیاتر پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بن و ئەو کەسانەش کە تاوەکو ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بچن بۆ بنکەکانی تەندروستی و ڤاکسین وەربگرن، تاوەکو خۆمان و ئازیزانمان بە دوور بگرین لەو پەتایە، چونکە تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی هاونیشتمانیان و رۆژ بەڕۆژیش ژمارەی تووشبووانی و قوربانیانی زیاد دەکات.


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١