Skip to the content

ڕۆژی دووشەممە پشووی فەرمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەھۆی بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١١ لە پاڵ رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١٠/١٠ بکاتە پشووی فەرمی.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١