Skip to the content

بەیاننامەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی بەدەستهێنانی زانیاری

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی بەدەستهێنانی زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پێداگرى لەسەر بوونى مافى بەدەستهێنانى زانیارى دەکاتەوە و پابەندى خۆى دووپات دەکاتەوە لەوەى کە داتاو زانیاریی گشتی بڵاو بکاتەوە و هەموو کەس بە ئاسانى دەستیان پێى ڕابگات ئەمەشى لەسەر بنەماى یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق ئەنجام داوە، کە خۆى لە خۆیدا یاساکە وەک دەستکەوتێک هەژمار دەکرێت چ بۆ حکومەت و چ بۆ هاووڵاتیان.
زانیارییە فەرمییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى پۆرتاڵی حکومەت دەخرێنە ڕوو تا فەرمانبەران و هاووڵاتیان و میدیاکاران و خاوەن کاران بتوانن بە زووترین کات و ئاسانترین ڕێگە دەستیان پێ ڕا بگات.


فەرمانگەى میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٩/٢٨