Skip to the content

خزمەتگوزارییەکانى حکومەت بۆ هەرێمى کوردستان دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە

پڕۆژەکانى شارەوانى بە بڕى زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ و داتای ئه‌و پڕۆژانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ جیاكانی وه‌زاره‌ت كاری له‌سه‌ر كراوه‌ وه‌ك خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ئاوی خاوێن و ئاوی قورس و خۆڵ و خاشاك و ژینگه‌سازی‌ و شوێنه‌وار و گه‌شتوگوزار‌، و‌ به‌شی زۆری پڕۆژە‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارێزگا‌كه‌ی هه‌رێم به‌ یه‌كسانی جێبه‌جێ ده‌كرێن كه‌ به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ هی كابینه‌ی پێشوون و به‌شێكیشیان له‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە بڕیاری جێبه‌جێكردنیان لەسەر دراوه.

لە ٨٢٣ پڕۆژە کە‌ ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن،‌ ٤٦٩ پڕۆژە‌یان له‌ سێكته‌ری شاره‌وانین کە بە گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٢,١٣٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ (دوو ترلیۆن و سەد و سی ملیار دینار) جێبەجێ دەکرێن و هەروەها ٢٩٧ پڕۆژە‌شیان له‌ سێكته‌ری ئاون و هه‌روه‌ها له‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزاریشدا ٥٧ پڕۆژە هە‌ن كه‌ به‌ گوژمه‌ی زیاتر ٥,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠(پێنج ترلیۆن دینار) ته‌واو ده‌كرێن.
ئەم پڕۆژانەى کە لەسەرەوە باس کران، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دابەش دەکرێن:
یەکەم: له‌ سێكته‌ری شاره‌وانییه‌كان ٤٦٩ پڕۆژە‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژە‌كانیش هه‌مه‌جۆرن، وه‌ك دروستكردنی شه‌قام و قیرتاوكردن و پردی ناو شار و ئه‌نده‌رپاس و پڕۆسه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ و ده‌یان جۆری دیكه‌ی پڕۆژە و كاری ڕۆژانه‌‌ كه‌ گوژمەى جێبەجێکردنەکەیان یاترە له‌ ٢,١٣٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ (دوو ترلیۆن و سەد و سی ملیار دینار) جێبەجێ دەکرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دابەش کراون:
ـ هه‌ولێر: ١٧٨ پڕۆژە‌كان (به‌ گوژمه‌ی نزیك بە ٩٠٢ ملیار دينار).
ـ سلێمانی: ٩٦ پڕۆژە (بە گوژمه‌ی نزیك بە ٥١٢ ملیار دینار).
ـ دهۆك: ٦٩ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی زیاتر لە ٢٤٥ ملیار‌ دینار).
ـ هه‌ڵه‌بجه‌: ٣١ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٣٣ ملیار دینار).
ـ گه‌رمیان: ٢٦ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی نزیكی ٦ ملیار دینار).
ـ ڕاپه‌ڕین: ٣٠ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٢٢ ملیار دینار).
ـ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمیش: ژماره‌ی پڕۆژە‌كان ٣٩ پڕۆژە‌ن (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٤١٠ ملیار دینار).

دووەم: سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ، یه‌كێكه‌ له‌ سێكته‌ره‌ گرنگ و ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌،‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەى وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بایه‌خێكی زۆر به‌و سێكته‌ره‌ ده‌ده‌ن و به‌ به‌رده‌وامی پلانی نوێ بۆ په‌ره‌پێدانی داده‌نرێت و پڕۆژە‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن و پڕۆژە‌ كۆنه‌كانیش نۆژە‌ن ده‌كرێنه‌وه، كه‌ ئێستا له‌ سێكته‌ری ئاو ٢٩٦ پڕۆژە‌ به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٢,٨٨٧,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ دینار (دوو ترلیۆن و هەشسەد و هەشتا و حەوت ملیار دينار) جێبه‌جێ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی ستاندارده‌ جیهانییه‌كان، به‌رهه‌مێنانی ئاوی خاوێن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر تاكێك له‌ ڕێژە‌ ستاندارده‌ جیهانییه‌كه‌ زۆر زیاتره‌، وێڕای ئه‌وه‌ش به‌ به‌رده‌وامی پڕۆژە‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژە‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دابەش کراون:
ـ هه‌ولێر: ١٥٦ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی نزیك بە ٨٨٧ ملیار دینار).
ـ سلێمانی: ٥٢ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی نزیكی ١٤٨ ملیار‌ دینار).
ـ دهۆك: ٦٠ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٢٥٣ ملیار دینار).
ـ هه‌ڵه‌بجه‌: یەک پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی نزیكی ٤ ملیار دینار).
ـ گه‌رمیان: ١٤ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی ٢٥ ملیار دینار).
ـ ڕاپه‌ڕین: ٤ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٣١ ملیار دینار‌).
ـ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم: ١٠ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی نزیك بە ترلیۆنێک و ٥٤٨ ملیار دینار).

سێیەم: ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ كه‌رتی گه‌شتوگوزار، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەى وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرنگییه‌كی زۆر به‌ بووژانه‌وه‌ی‌ كه‌رتی گه‌شتوگوزار دەدات، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ شوێنێكی سه‌رنجڕاكێشی گه‌شتیاری و ڕۆڵی له‌ هه‌مه‌جۆركردنی داهاتدا هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار ٥٧ پڕۆژە‌ی هه‌مه‌جۆر به‌ گوژمه‌ی نزیكه‌ی ٣٩ ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێستا كار له‌ جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه‌ن:
ـ هه‌ولێر: ٣٦٤ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ى زیاتر له‌ ١١ ملیار دینار‌).
ـ سلێمانی: ١٥٦ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٩ ملیار دینار‌).
ـ دهۆك: ١٣٨ پڕۆژ (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٥ ملیار دینار).
ـ هه‌ڵه‌بجه‌: ٣٣ پڕۆژە (بە‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٦٢٠ ملیۆن دینار).
ـ گه‌رمیان: ٤٤ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٣ ملیار دینار).
ـ ڕاپه‌ڕین: ٣٦ پڕۆژە (بە گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٣ ملیار دینار).
ـ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم: ٥٢ پڕۆژە (به‌ گوژمه‌ی ٦ ملیار دينار‌).

كۆی پڕۆژە‌كان له‌ سێكته‌ری شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان ٨٢٣ پڕۆژە‌ن و به‌ زیاتر له‌ ٥ ترلیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن. به‌ ته‌واوبوونی پڕۆژە‌كانیش هه‌رێمی كوردستان بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به ‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان پڕۆژە‌ی دیكه‌ له‌ داهاتوودا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن.