وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه فه‌زایه‌كی ئازاد و ته‌ندروست له بواری ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیدا فه‌راهه‌م بكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ پێنحشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٦/٩/٢٠٢١ی زایینی، دكتۆر جوتیار عادل گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاوی به دامه‌زێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی "ماڵی كتێب" کەوت له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رپه‌رشتیارانی ماڵی كتێب، باسیان له چالاكی ماڵەکەیان كرد كه ماڵێكی بێ لایه‌نی خۆبه‌خشی سه‌ربه‌خۆیه و چالاکییەکانی له بواری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییە، سه‌رپه‌رشتیاران سه‌ره‌ڕای چه‌ند پێشنیارێكی تایبه‌ت به پرسی چالاكییه‌كانی بواری ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی، گفتوگۆیەکی جددیشیان له‌سه‌ر هه‌مان پرس كرد كه چۆن حكومه‌ت هاوكار بێت بۆ زیاتر كردنه‌وه‌ی فه‌زای ڕۆشنبیری و ته‌نانه‌ت میدیاییش و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌م بواره‌و پته‌وكردنی ژێرخانی فكریی كۆمه‌ڵگا.
لای خۆیه‌وه دكتۆر جوتیار سوپاسی سەرپەرشتیارانی ماڵی کتێبی كرد كه سه‌ربه‌خۆیانه و خۆبه‌خشانه كار و چالاكی له‌و بواره‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی به گرنگ زانی بۆ كۆمه‌ڵگه و وه‌ك زه‌رووره‌تێكی دانا به‌تایبه‌ت بۆ گه‌نج و لاوه‌كانمان، هه‌روا گوتیشی كه حكومه‌ت و ڕۆشنبیران ته‌واوكه‌ری یه‌كترن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا و هاوكات هه‌ردوولایه‌ن هۆكارن بۆ پێشخستن و پته‌وكردنی بنه‌مای فیكری له كۆمه‌ڵگادا له ڕووه ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌وە و گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی ته‌قلیدییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو له ڕووی فكری و بناغه‌داریی فه‌رهه‌نگییەوە.
دكتۆر جوتیار عادل باسی له‌وەش كرد كه به داخه‌وه ئێستا كاری خۆبه‌خشی كه‌م بووەته‌وه كه یه‌كێكه له ڕۆحییه‌تی كاری ئینسانی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، "بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زیاتر پێویستی به كاری خۆبه‌خشی هه‌یه بەتایبەت بواری ڕۆشنبیری، چونكه ڕۆشنبیران پێشه‌نگی هەموو بزاڤێكن چ ڕووناكبیریی بێت یا كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، چونكه دواجار ئەوە ڕۆشنبیرا و فەرهەنگیانن کە هۆكارن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بڕوای ته‌واوی به فه‌زای كاركردنی ئازادانه‌ی ڕۆشنبیران و فه‌رهه‌نگییان و ئه‌دیبان و میدیاکاران هه‌یه و چه‌نده ئەم توێژانە ئازاد بن ئه‌وەندەش سوودی بۆ حكومه‌ت و کۆمەڵگە هه‌یه، چونكه حكومه‌ته دواجار سوود له هۆشیاریی كۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گرێت و ده‌توانێت زیاتر خزمه‌ت بكات و په‌یامه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت.
گوتەبێژی حکومەت لە کۆتاییدا گوتی: له كابینه‌ی نۆیه‌م كاری جددیمان له‌سه‌ر فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و ئازاد كردووه و بڕوای ته‌واومان بەو بوارە هه‌یه و جەنابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و ڕووه‌وه کار و بەدواداچوونی جدی هەیە.
لای خۆیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی ماڵی كتێب چه‌ند پڕۆژه‌و پێشنیارێكیان پێشكه‌شی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه بگاته حكومه‌ت و زیاتر هاوكاریان بن.
جێی ئاماژه‌یه ماڵی كتێب ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیره‌وه له پایته‌ختی هەرێمی کوردستان دامه‌زراوه، له‌و ماوە کەمەی کە دامەزراوە، توانیویه‌تی زیاتر له ٣٥ كتێب بۆ نووسەران و ئەدیبان چاپ بكات و شه‌ش كۆنفرانس و میهرەجان به‌ڕێوه بەرێت و زیاتر له ١٠٠ ڕۆشنبیر و ئه‌دیب و نووسه‌ر خه‌ڵات بکات و ڕێزلێنانیان پێشکەش بکات.