کاردانەوەی وتارەکەی سەرۆکی حکومەت لە دەستپێکی خوێندن
بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتیی هەولێر: حكومه‌ت پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندن و لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێك له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستنیشانكردنی قوتابخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم ناسر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جێگه‌ی دڵخۆشیی هه‌موو لایه‌ك بوو كه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رگای قوتابخانه‌كان كرانه‌وه و وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ستی پێ كرد.
به‌شدار عەبدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوتی: ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا نیشانه‌ی په‌رۆشیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ په‌روه‌رده و خوێندن هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی قوتابخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم ناسر بۆ ئێمه په‌یامێكی زۆر گرنگ بوو وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی مامۆستای كۆچكردوو كه نازناوی شه‌هیدی ئاڵای لێ‌نرا ، وه هه‌روه‌ها په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئێمه زۆر گرینگ بوو تا ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام بین بۆ گرینگی‌دان به بواری په‌روه‌رده.
له وتارێكیدا به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له سێ ته‌وه‌ری گرینگ كرد كه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وانیش ته‌ندروستی و ژینگه و نیشتیمانپه‌روه‌ریی بوو، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر گوتی: خۆی په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌م هاندانێك بوو بۆ ئێمه وه هه‌م گرینگیدانی جه‌نابیانه به بواری په‌روه‌رده، كه دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌م سێ كۆڵهگهیه كرده‌وه كه ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بدرێت نه‌وه‌یه‌كی ژینگه دۆست، نیشتیمانپه‌روه‌ر، ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنین كه ئه‌وه كاری سه‌ره‌كی په‌روه‌رده‌یه، ئێمه وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه و سیاسه‌ته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دایڕشتووه كارمان له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌وه‌ره‌یه كردووه، بۆ نموونه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه له‌ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن كار له‌سه‌ر كارامه‌ییه‌كانی ژیان و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكرێت، كه‌وا له‌م پڕۆگرامه‌دا ڕۆحی نیشتیمانپه‌روه‌ری له لایه‌ن قوتابیان زیاد بكرێت و نه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ر بۆ داهاتوو دروست بكه‌ین، وه‌به‌هه‌مان شێوه له بواری ژینگه‌ش چه‌نده‌ها په‌یامی ژینگه‌یی له ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ئاماژه‌ی پێدراوه تا وا بكه‌ین قوتابییه‌كانمان ژینگه‌دۆست بن، وه له بواری ته‌ندروستیش به‌تایبه‌تی ئێستا كه په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وامیی هه‌یه و ده‌رگای قوتابخانه‌كانیش كراونه‌ته‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری قوتابیان و ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین كه‌وا خۆیان بپارێزن كه ئه‌وه به‌شێكه له ته‌ندروستی قوتابیان وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دوو په‌رتووكی ئاماده كردووه و له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌خوێندرێن له بواری كارامه‌ییه‌كانی ژیان و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به ژینگه و خۆشه‌ویستی وڵات و ته‌ندروستی هه‌یه تیایدایه كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن گرینگی به‌م بابه‌تانه بدرێت و بخوێندرێن.
له ماوه‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چه‌ندین ناوه‌ندی ته‌رخان كرد بۆ مامۆستایان تاوه‌كو ڤاكسینی لێ وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ر له ده‌ستپێكی وه‌رزی خوێندن توانرا سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان ته‌رخان بكرێت ، ئه‌م سه‌نته‌ره كه ڕۆژانه ٥٠٠-٦٠٠ پێكوته‌ی ڤاكسین به مامۆستایان ده‌دات، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌كی زۆری پێكوته‌یان ته‌رخان كرد به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان ، ئێستا ڕۆژانه ستافی قوتابخانه‌كان سه‌ردانی ئه‌م سه‌نته‌رانه ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له لایه‌ن مامۆستایان به‌شدار حه‌سه‌ن گوتی به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌ر ده‌سته كه له سیسته‌می ئی په‌روه‌رده تۆماركراوه پێش كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا %9ی مامۆستایان ڤاكسینیان وه‌رگرتبوو به‌ڵام له ئێستادا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته ١٨% كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر باشه .
سه‌باره‌ت به دابینكردنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستی قوتابخانه‌كان ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بره پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ئه‌و مه‌بسته ته‌رخانكردووه و سه‌رۆكی حكومه‌تیش گرینگییه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌دات و له ڕابردووش‌دا چه‌ندین بودجه‌ی جیاجیا بۆ په‌ره‌پێدان و نه‌هێڵانی كه‌م و كورتییه‌كانی بواری په‌روه‌رده ته‌رخانكراوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو بڕه پاره‌یه‌ك بۆ قوتابخانه‌كان دیاریی كرا تاوه‌كو پێداویستییه‌كانی خۆیانی پێ پڕ بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌مساڵیش سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی بۆ دابین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی قوتابخانه‌كان به‌ر له هاتنی وه‌رزی زستان دابین بكرێت هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی بڕیاره نه‌وتی سپی دابین بكات بۆ هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی زستاندا، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ قوتابخانه‌كان به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیی داوه بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ قوتابخانه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان كه ئومێد وایه به‌ر له هاتنی وه‌رزی سه‌رما دابه‌ش بكرێت .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیشی به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندنی قوتابیان هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند پێویسته گوڕ‌و تینێكی باش هه‌بێت هه‌م له لایه‌ن مامۆستایان و هه‌میش له لایه‌ن قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌م قه‌ره‌بووی خوێندنی ساڵی پار بكرێته‌وه و هه‌موو لایه‌كیش به یه‌كه‌وه پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بین بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێكی ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتوو بێت بۆ قوتابیان و پڕۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان .