ئالان حەمەسەعید: كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر ٦٠٠ قوتابخانه‌ی نۆژه‌ن كردۆته‌وه و ٥٠ قوتابخانه‌ی نوێشی دروست کردووە
ئالان حەمەسەعید: كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر ٦٠٠ قوتابخانه‌ی نۆژه‌ن كردۆته‌وه و ٥٠ قوتابخانه‌ی نوێشی دروست کردووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دیمانەیەکی لەگەڵ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەنجامداوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و کاروچالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێكتەری پەروەردە و خوێندن دا.
سبەی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه؟ چۆن قه‌ره‌بووی خوێندنی پارساڵی قوتابیان ده‌كه‌نه‌وه ؟
- ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده: ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢١/٩/١٤، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێنە‌وه له باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و خوێندنی ئاماده‌ییه‌كان و په‌یمانگه‌كان. سه‌باره‌ت به خوێندنی له ده‌ستچوو، ئێمه ماوه‌یه‌كمان داناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، قۆناغی دوو تاكو شه‌ش هه‌روه‌ها قۆناغی هه‌شت و نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ قۆناغی یانزه‌ی ئاماده‌یی ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یان بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وام، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پڕۆگرامه‌كان ئه‌و قۆناغانه‌ی دیاریی كردووه و ئه‌و موفره‌دات و به‌شه وانانه‌شی دیاریی كردووه كه پێویسته له ماوه‌ی ئه‌و سێ هه‌فته‌یه‌دا بدرێته قوتابیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كان به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و بابه‌ته‌كان په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ستی قوتابی چووه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌و بابه‌ته یان ئه‌و زانیاریانه‌یان به شێوه‌یه‌كی چڕ پێ بده‌ینه‌وه كه ئه‌مه‌ش خالێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر پشتیوانی قوتابیان و خوێندكاران بكه‌ین، ئێمه له سه‌ره‌تاش دڵنیاییمان دا كه خانه‌واده و دایك و باوكی قوتابیان نیگه‌ران نه‌بن له‌وه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه له ده‌ستمان چووه، چونكه به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ زیاتر پاڵپشتی كردنی قوتابیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌چێته قوتابخانه پێویستی به قه‌ره‌بووكردنه‌وه نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی پار له قوتابخانه نه‌بووه و قۆناغی حه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه ده‌چێته یه‌كێكی دیكه و قۆناغی ده‌ش به‌هه‌مان شێوه یان ده‌چێته وێژه‌یی یان زانستی یان پیشه‌یی یان په‌یمانگه‌كان ئه‌ویش ئه‌و قۆناغه جێدەهێڵێت، له‌گه‌ڵ قۆناغی دوازدەی ئاماده‌یی ئه‌وانه ئه‌و سێ هه‌فته‌یه‌ی قه‌ره‌بوو نایانگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئه‌و قۆناغانه ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌كاتی وتنه‌وه‌ی وانه‌كان كاتێك ده‌زانن ئه‌و بابه‌ته له‌ساڵی ڕابردوو نه‌خوێندراوه یان قوتابیان بنه‌مایه‌كی پته‌ویان تیا نییه ده‌توانن هه‌ڵوه‌سه‌ته‌یه‌كی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژیه كراوه ئه‌مه‌ش پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی زیاتری قوتابیان بین.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكرنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن ژماره‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه چه‌نده كه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌نه‌وه؟
- وه‌زیری په‌روه‌رده: به شیوه‌یه‌كی گشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٧٢٥ هه‌زار قوتابیمان هه‌یه كه له گشت قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌خوێنن له كه‌رتی حكومی، له كه‌رتی ناحكومیش زیاتر له ٩٠ هه‌زار قوتابی ده‌خوێنن و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار قوتابی و خوێندكار له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن.
ئه‌و ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیانه چین كه ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان پارێزراوبن له زیاتر ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا؟
- وه‌زیری په‌روه‌رده: به‌لای ئێمه‌وه گرنگه كه ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌مرۆ ١٣/٩ گشتاندنێكمان سه‌باره‌ت به‌میكانیزمه‌كانی چۆنیه‌تی خۆپارێزی و كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كان له‌ناو قوتابخانه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر له نێوان كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دروست ببێت و بتوانین ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئاستەنگانە بینه‌وه كه ئێستا بەهۆی دۆخی كۆرۆنای هەن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته مامۆستایانی ئێمه ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن. وه‌رگرتنی ڤاكسین مامۆستایانی ئێمه پارێزراوتر ده‌كات، چونكه هه‌موومان ده‌زانین وه‌رگرتنی ڤاكسین لایه‌نه ئەرێنییەکانی پارێزگاری كردن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه داواكارین كه مامۆستایانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی باشی به‌جێهێناوه و ناوه‌ندی پێدانی ڤاكسینی بۆ مامۆستایان ته‌رخان كردووه له هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ش مامۆستایان ده‌توانن ڤاكسینی لێ وه‌ربگرن، مامۆستایانیش پێویسته به پیر ئه‌و فه‌راهه‌مكردنه‌ی دۆسەكانی ڤاكسینه‌وه بچن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ساڵێكی باش و ساڵێكی سه‌قامگیر به‌ڕێ بكه‌ین، چونكه له ساڵی خوێندنی ڕابردووش مه‌به‌ستمان بووه پارێزگاریی له مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بکەین، ئێستا كه ڤاكسین هه‌یه، وه‌رگتنی ڤاكسین كارێكی هه‌ره پێویسته بۆ پارێزگاری له ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاره‌كانی دیكه‌ی خۆپارێزی وه‌كو به‌ستنی ماسك له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دا ئیلزامییه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت. وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ٢ ملیۆن ٥٠٠ هەزار ماسک و ٥٠ هەزار پاككه‌ره‌وه‌مان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین كردووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت. په‌یامێكم هه‌یه بۆ دایك و باوكانیش كه ئێمه خوێندن له سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه كه هێشتا مه‌ترسییه‌كی جدیی و ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه، به‌ڵام به‌رده‌وام بوونی پڕۆسه‌ی خوێندنیش گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دانه‌بڕێن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ر شانی به‌خێوكاری قوتابیانه كه هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن و ئامۆژگارییان بكه‌ن كه ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن. من داوا له قوتابیان و دایك و باوكی قو‌تابیانیش ده‌كه‌م به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه قۆناغی بنه‌ڕه‌تین، له‌سه‌ر شێوازی به‌ستنی ماسك قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌م واتا یه‌ك و دوو و سێ، زیاتر ڕابهێنن و زیاتر ئامۆژگارییان بكه‌ن كه ئه‌و ماسكه نابێت له نێوان قوتابیاندا ئاڵوگۆڕی پێ بكرێـت و نابێت پیس بێت و جارێكی دیكه به‌كاربهێنرێته‌وه. ده‌بێت خانه‌واده‌كانیش ڕۆڵ بگێڕن، نابێت ته‌نها ئه‌و ئه‌ركه بۆ مامۆستایان جێبهێڵن. هیواخوازین پڕۆسه‌یه‌كی باشی په‌روه‌رده‌و فێركاری ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه، داواكارم له مامۆستایان و ستافی كارگێڕی و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێشڕه‌وایه‌تی بۆ قوتابیان و خوێندكاران ده‌كه‌ن و قو‌تابیانیش چاو له‌وان ده‌كه‌ن، كاتێك ببینن ئه‌وان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كەن ئه‌وكات ژینگه‌یه‌كی پارێزراوترو سه‌لامه‌تترمان ده‌بێت. بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ئێمه له په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆکان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه ڕێنمایی پێویستمان ده‌رچوواندووه.
چیتان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بینای قوتابخانه‌كان و نۆژه‌نكرده‌وه‌یان ؟
- وه‌زیری په‌روه‌رده: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به دروستكردنی زیاتری بینای قوتابخانه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینا كۆنه‌كان هه‌یه. ئێمه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا زیاتر ٦٠٠ قوتابخانه‌مان نۆژه‌ن كردۆته‌وه وه ٥٠ قوتابخانه‌ی نوێشمان خستۆته به‌رده‌ست، كه به پێی ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی وه‌رمانگرتووه شوێنی ٢٥هەزار قوتابی نوێی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م و كوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، پێویستیمان به دروستكردن یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه به تایبه‌تی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه له دۆخێكی بیناسازی باش دانین بۆ ئه‌وه‌ی كه قوتابیان ده‌وامی خۆیانی تێدا بكه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه وێڕای ته‌نگژه‌ی دارایی و ئه‌و دۆخه‌ی كۆرۆنا دروستی كردبوو، به‌ڵام ئێمه توانیمان ٥٠ قوتابخانه‌ی نوێ بخه‌ینه بواری خزمه‌ته‌وه و زیاتر له ٦٠٠ قوتابخانه‌شمان له تەواوی هه‌رێمی كوردستان نۆژه‌ن كردۆته‌وه.
له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م باس له به دیجیتاڵی كردنی سیسته‌می په‌روه‌رده كراوه، ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چیتان كردووه و سیسته‌می (ئی په‌روه‌رده) چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئاسانكردنی كاروباره‌كانی ئێوه هه‌بووه و گرنگی ئه‌و سیسته‌مه له چی دایه؟
- وەزیری پەروەردە: ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خاوه‌نی ناوازه‌ترین سیسته‌می دیجیتاڵیه كه سیسته‌می (ئی په‌روه‌رده)یه، ئه‌م سیسته‌مه له شه‌ش به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، به‌شێكیان تایبه‌ته به خوێندكاران و قوتابیان كه هه‌موو داتای ئه‌وانی به ته‌واوه‌تی تێدا تۆمار كراوه به نمره‌كانیشیانه‌وه، به‌شێكی دیكه‌شیان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانن كه هه‌موو داتای ته‌واوی ئه‌وانی تێدایه كه ژماره‌یان ١٦٢ هەزار مامۆستا و فه‌رمانبه‌رن و ١٠ هەزار فه‌رمانبه‌ر و مامۆستای ناحكومین و ٢١ هەزار مامۆستای وانه‌بێژن کە هه‌موویان لەو سیستەمە تۆمار كراون. به‌شەکەی دیكه‌ش بریتییه له به‌شی قوتابخانه‌كان، واتا ئه‌وه‌ی چی له ناو قوتابخانه‌كان هه‌بێت له كۆگاكانه‌وه تا ده‌گاته هه‌موو پێداویستییه‌كانی ناو قوتابخانه‌كان هه‌مووی تێدا تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو مواسه‌فاته‌كانی قوتابخانه و مێژووی قوتابخانه‌كان، به‌شێكی دیكه‌یان بریتییه له نووسراوه فه‌رمییه‌كان، ئه‌و نووسراوانه‌ی ئێستا ئێمه به ئه‌لیكترۆنی كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ین، نووسراو بۆ په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و قه‌زاكانیش به ئه‌لیكترۆنی ده‌ینێرین و وه‌ری ده‌گرینه‌وه، ئێستا پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه و بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قه‌زای ڕه‌واندوز وه‌ربگرین، نووسراو به ئه‌لیكترۆنی ده‌چێته قوتابخانه‌كان و ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌روه‌رده له ڕه‌واندوزیش بۆ هه‌ولێر و بۆ وه‌زاره‌تیش به هه‌مان شێوه، به‌شێكی دیكه‌ش كه كاری تێدا كراوه و كاریشی تێدا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو سیسته‌می مووچه به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت. خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كۆگاكانی پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانیش به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن، ئه‌م سیسته‌مه سیسته‌مێكی ته‌واوه و ته‌نیا داتا تۆماركردن نییه و ڕۆژانه ئه‌پده‌یت ده‌كرێته‌وه و نزیكه‌ی ١٠ هەزار به‌كارهێنه‌ر له ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌و سیسته‌مه به‌كارده‌هێنن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن تا ده‌گاته ئاستی وه‌زاره‌ت و هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كمان كردۆته ئه‌لیكترۆنی و ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه، چونكه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زۆر فراوانه و ٦ هەزار و ٧٠٠ قوتابخانه‌ی حكومیی هه‌یه و زیاتر له ٤٤٥ ناوه‌ندی ناحكومیشی هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی به ئه‌لیكترۆنی كراون له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكه‌وه و وابه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كراون، كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و كاره گرنگانه‌ی كه شه‌فافیه‌ت و ژینگه‌پارێزی و دادپه‌روه‌ری به‌رجه‌سته ده‌كات و كاروباره‌كان ئاسانتر ده‌كات و ڕۆتین كه‌م ده‌كاته‌وه و پێشچاوڕوونییه‌كی باشه بۆ بڕیار به‌ده‌ستانی په‌روه‌رده، له ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه ده‌توانیت به كلیكێك چ ڕاپۆرتێكت بووێت ئاماده‌ی بكه‌یت، واته ئه‌گه‌ر بته‌وێت بزانیت له كوردستان چه‌ند قوتابخانه‌ی دوو ده‌وامی هه‌یه ده‌توانیت به كلیكێك ئاماده‌ی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت بزانیت له كوردستان چه‌ند مامۆستا ڤاكسینی وه‌رگرتووه ده‌توانیت له ڕێگه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌وه بیزانیت، هه‌موو ئه‌مانه كارئاسانییه‌كی باشی بۆ ئێمه كردووه و به‌ردی بناغه‌ی ستراتیژێكی گرنگمان داناوه كه بۆ بواری په‌روه‌رده زه‌حمه‌ت بووه. داتای زیاتر له ٢ ملیۆن هاووڵاتی له‌م سیسته‌مه تۆماركراو ه، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێك له‌و شاكارانه‌ی كه شانازی پێبكه‌ین له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه جێبه‌جێ كردنی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌یه له‌م كابینه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه سیسته‌مێكی دیجیتاڵی پێشكه‌وتوومان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دامه‌زراندووه كه له ٢٥/٨/٢٠١٩ه‌وه به كرداریی ده‌ستمانپێكردووه و ئێستا هه‌موو قوتابخانه‌كانی ئێمه به ئه‌لیكترۆنی كراون، كه ئه‌مه كارێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره. یه‌ك نموونه‌تان بۆ بهینمه‌وه، نمره‌ی هه‌موو قوتابیان به ئه‌لیكترۆنی كراوه، كاتێك ماوه‌یه‌ك ده‌درێت به قوتابخانه‌كان بۆ تۆماركردنی نمره، ئیتر ئه‌و نمره‌یه له ده‌ستی قوتابخانه‌كان و په‌روه‌رده گشتییه‌كانیش نامێنێته‌وه، واتا هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ستكاریی نمره بكات، گواستنه‌وه‌ی قوتابیه‌ك بۆ قوتابخاننه‌یه‌كی دیكه له ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه ده‌بێت و له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیش كاتێك ده‌مانه‌وێت كارتی سه‌ر ته‌خته‌كان دروست بكه‌ین به‌و سیسته‌مه دروستی ده‌كه‌ین. كارتی نمره‌ی قوتابیان له هه‌موو كوردستان وه‌كو یه‌كی لێكراوه، ئه‌و سیستمه كاری زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئێمه كردووه. نموونه‌یه‌كی دیكه هه‌موو قوتابخانه‌كان فیده‌ری كاره‌باكانیان و ژماره‌ی محا‌ویله‌كانیان تۆماركراوه، ئێمه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی تاقیكرنه‌وه كه ٢هەزار و ٣٦٧ ناوه‌ند بوون به یه‌ك كلیك ئه‌و ناوه‌ندانه‌مان ڕاكێشاوه و داومانه‌تە وه‌زاره‌تی كاره‌با كه كاره‌بامان پێویسته بۆ فڵان فیده‌ر و محا‌ویله‌ی كاره‌با، سوپاسی وه‌زیری كاره‌با و وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌كه‌م كه ڕۆڵێكی زۆر تایبه‌تیان هه‌بوو وه توانیان بۆ هه‌ردوو خولی تاقیكردنه‌وه كاره‌با بۆ ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه دابین بكه‌ن و ڕۆڵێكی گرنگیان بینی و ئه‌گه‌ر هەوڵی ئه‌وان نه‌بووایه زه‌حمه‌ت بوو پڕۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه بچووایە.
چیتان كردووه بۆ پێداچوونه‌وه به پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ؟
- وه‌زیری په‌روه‌رده: ده‌مانه‌وێت كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری په‌روه‌رده جێبه‌جێ بكه‌ین كه خاڵێكی ئه‌م كارنامه‌یه پێداچوونه‌وه‌یه به پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له ڕووی زانستی و زمانه‌وانی. ئێمه به‌رنامه‌یه‌كی دوورمه‌ودامان بۆ داناوه كه له ئێستادا قۆناغی یه‌كه‌ممان ته‌واو كردووه و به‌شێكی باش له پڕۆگرامه‌كان هه‌م پێداچوونه‌وه‌ی زانستی و هه‌میش زمانه‌وانی بۆ كراوه. هه‌موو ئه‌وانه‌ش مامۆستاكانی كوردستان ئه‌نجامیان داوه له ڕێگه‌ی لیژنه‌یی پارێزگاكانه‌وه و تا كۆتایی كابینه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نین. مه‌به‌ستمانه بلێین له كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه ده‌توانین ئومێدێك دروست بكه‌ین به گرنگی و بایه‌خدانمان به كه‌رتی په‌روه‌رده، راستە كۆرۆنا كاری لێكردووین، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانیی بوو و وڵاتان ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن چۆن دووباره په‌روه‌رده‌ی خۆیان بنیات بنێنه‌وه. بێگومان ئێمه له ڕێگه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌توانین خزمه‌تی هاووڵاتییانی خۆمان بكه‌ین و ده‌توانین پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كی دروستترو باشتر بنیات بنێینه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مساڵ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات و پارساڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت ٣ ملیار دیناری ته‌رخان كرد وه‌كو پێشینه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌ستی قوتابخانه‌كان و ئه‌مساڵیش جه‌نابیان بڕیاری داوه ٣ ملیاری دیكه ته‌رخان بكات كه ئه‌مه وا ده‌كات باش كاروباری قوتابخانه‌كانی ئێمه به‌ڕێوه بچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی له ڕێگه‌ی فرۆشگاكانه‌و ده‌ستیان ده‌كه‌وێت .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری