ئامانج ڕەحیم: بەشداری گەرموگوڕ لە هەڵبژاردن هۆکارە بۆ دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە و دانیشتوانیانی هەرێم
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئامانج ڕەحیم، سکرتیری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەم چاوپێکەوتنە تایبەتەی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، باسی گرنگی بەشداری هاووڵاتییان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و رۆڵی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەکات.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌موو عێراق ده‌نگیان به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ دا، ئامانجی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌نگدان به‌و ده‌ستووره بریتی بوو له دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی خۆی له ناو ئه‌و ده‌ستووره‌دا، بێگومان ئه‌و ده‌ستووره ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دیاری كردووه، كه له به‌رانبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك پابه‌ندی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، دابینكردنی ئه‌و ماف و شایستانه پێویستی به تهئامادەبوونێکی به‌هێزی نوێنه‌رانی كورد هه‌یه له به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدڕاڵ، چه‌نده نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ناو دامه‌زراوه‌كانی عێراق ته‌واجودیان هه‌بێت ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین زیاتر ده‌سته‌به‌ری ماف و شایسته‌كان بكه‌ین.
ـ پەیوەندییە سیاسییەکانی هەرێم و بەغدا چەندە کاریگەرییان لەسەر کردنەوەی گرێ کوێرەکان هەیە؟!
ئامانج ڕەحیم: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م سه‌ردانی شاندی ئه‌م كابینه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ به‌غدا له ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١٦ كه ئه‌مه‌یش له پێناو هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بوو بۆ هێنانه‌دی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، چونكه پێمان وایه چه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش، هاوسه‌نگی و ته‌وافوق هه‌بێت، له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به نموونه باس له به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی عێراقی فیدڕاڵ له ساڵی ٢٠٢١ كه توانرا به هه‌وڵی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی گشتگیر و هاوسه‌نگ، كه له ئه‌نجامدا زیاتر له ١٢ ترلیۆن له چوارچێوه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. ئاشكرایه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌و رێككه‌وتنه دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوون، كه نوێنه‌رانی كوردیش له‌و ئه‌نجومه‌ندا هه‌یه، بۆیه بوونی كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و په‌رله‌مانتاری به توانا زه‌رووره بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به به‌شداری كارا و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام ده‌گات.
ـ داواکاری ئێوە لەم بارەوە چییە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونیشیان چەندە گرنگە لەم هەڵبژاردنە؟
ئامانج ڕەحیم: داوا له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین گله‌یی و گازندهكانیان له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان له كه‌موكوڕییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پڕۆژه‌كان به لاوه بنێن، بۆیه گرینگه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن، چونكه له كۆتاییدا هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئه‌وان ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسا گرینگه‌كان بده‌ن بۆ نموونه بڕیار وایه له كۆتایی ئه‌مساڵ گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز بكرێت، بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نی ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بین، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگمان به‌هێزتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناو یاساكه‌دا جێگیر بكه‌ین.
ـ چ پرسێکی تر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بەدەر لە بودجە کە پێویستی بە دەنگی نوێنەران هەیە لە بەغدا؟
ئامانج ڕەحیم: لای هه‌موان زانراوه كێشه و پرسه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ ته‌نیا بودجه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه‌وه هه‌یه كه تا ئێسته‌یش كۆمه‌ڵێك یاسای سه‌رده‌می به‌عس به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن و پێویستیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌یه ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه.
هه‌روه‌ها لە بابه‌تی پێشمه‌رگه هەر لە دابینكردنی پێداویستی و مووچه‌ی پێشمه‌رگەوە بگرە تا ناساندن و جێگیركردنی وه‌ك به‌شیك له سیستمی به‌رگری عێراق دیسانه‌وه پێویسی به چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و په‌سند بكرێت. ئه‌مانه و چه‌ندان بابه‌تی دیكه‌ی ده‌ستووری كه پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكات به پێی سه‌نگ و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێویستیان به یاسا هه‌یه چونكه ده‌ستوور ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك یاسا كردووه، جێبه‌جێكردنیان بۆ دابنرێت، له ئایندەدا یاسایه‌ك به‌ڕێوه‌یه كه یاسای دابه‌شكردنی داهاته فیدڕاڵییهكانه كه بۆ هه‌ریمی كوردستان زۆر گرینگه، چونكه له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌بودجه‌ی چه‌ند ده‌بێت؟ بۆیه گرینگه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانیان له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران تهواجودێكی به‌هێزیان هه‌بێت، ئه‌مه‌یش به به‌شدارییه‌كی كار و گاریگه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٠ی ئۆكتۆبه‌ری ئەمساڵ.