ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران: بۆ یەکلاکردنەوەى پرسى خاک پێویستە بەشداریی جدیمان لە هەڵبژاردنەکان هەبێت
ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، لە گفتوگۆیەکى تایبەت لەگەڵ فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان، قسەى لەسەر زەروورەتى بەشداریکردنى هەمەلایەنەى خەڵکى هەرێمى کوردستان لە هەڵبژاردنى ١٠ى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ کرد بۆ ناردنى نوێنەرى بەهێز بۆ نێو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و بەرگریکردن لە ماف و شایستە داراییەکانى کوردستانیان، کە لێرەدا سەرنجتانى بۆ ڕادەکێشین:
ـ زەرووریەتى بەشداریکردنى هاووڵاتیان چەندە؟
ئومێد سەباح: به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان مافێكی یاسایی و ده‌ستووری هه‌ر تاكێكی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌توانێت به پێی یاسا به‌شداری له پڕۆسەكه‌دا بكات، ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پێداویستییه‌كانمان فه‌راهه‌م كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به ئاسانی بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و مافی ده‌نگدانی خۆیان پیاده بكه‌ن. هه‌موو تاكێكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵ خاوه‌نی مافی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانییه‌وه ده‌توانێت ئه‌و مافانه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م کە ده‌نگدان ده‌یانگرێته‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و ده‌نگه‌كانیان به نوێنه‌ره‌كانیان بده‌ن و ڕەوانهی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ركردنی یاسای باش و چاودێرییه‌كی باش و دانانی كه‌سانی لێوه‌شاوه‌ی كورد له داموده‌زگه‌كانی عێراقی فیدڕاڵ ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی دابین بكه‌ن و بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بیانگه‌ڕێننه‌وه.
ـ بەرپرسیاریەتى دەنگدان تەنیا لە ئەستۆى دەنگدەرانە لە هەرێم؟
ئومێد سەباح: دەنگدان و ناردنى نوێنەرى باش بۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى فیدراڵ، به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی هاوبه‌شە كه له ئه‌ستۆی ده‌نگده‌ری كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مافانه بكات و به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مافانه بكه‌ن و رێگه بگیردرێت له زه‌وتكردنی ماف و شایسته‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێم.
ـ حکومەتى هەرێم چەندین جار و لە ڕێگەى چەندین لیژنەوە سەردانى بەغداى کردووە بۆ چارەسەرى کێشەکان و کردنەوەى گرێ کوێرەکان، بوونى نوێنەرى بەهێز چەندە گرنگە لە سەندنەوەى ماف و شایستە داراییەکان؟
ئومێد سەباح: ئێمه له ساڵی ڕابردوو زیاتر له ٢٠ جار وه‌ك شاند سه‌ردانی به‌غدامان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ دانیشتن، گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه ده‌بێت شه‌ڕێكی ده‌ستوور و مه‌ده‌نیانه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان به دوای مافه‌كانمانه‌وه نه‌بین هیچ كه‌سی دیكه نییه مافه‌كانمان بدات و بۆمان مسۆگه‌ر بكات، بۆیه ماف وه‌رده‌گیرێت نادرێت، ئێمه ده‌بێت له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی خۆمانه‌وه كه ده‌بێت نوێنه‌رانی كارامان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌بێت، چونكه زۆربه‌ی كاره‌كان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات و له‌وێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، بۆیە چه‌نده ئێمه ده‌نگ، ره‌نگ و سه‌نگمان یه‌كگرتوو بێت و پێگه‌مان به‌هێز بێت ئه‌وه‌نده ئێمه ده‌توانین مافه‌كانمان به‌ده‌ست بێنین و رێگه‌یش نه‌ده‌ین هیچ كه‌س پێشێلی مافه‌كانمان بكات
ـ سیاسەتى بنەڕەتى و ستراتیژى هەرێمى کوردستان و حکومەت لەگەڵ بەغدا چییە؟
ئومێد سەباح: سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی جێگیر له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی عێراقی فیدڕاڵ، ئێمه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه هیچ سازشێك له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه كار له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیان بكه‌ین كه په‌یوه‌ندیان به مافه‌كان هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانییه‌وه هه‌یه، گرینگه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پارسه‌نگییه بپارێزین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا له ئاستی پێویست و خواستی ئێمه‌دا نییه و ئومێد ده‌كه‌ین له خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و مافانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق جێگیر كراون و تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌كراون بێنه‌دی و هاووڵاتیانیش به مافه‌كانیان شاد بكرێنه‌وه.
ـ ئاخۆ داواکارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان تەنیا خۆیان لە چوارچێوەى مووچەدا دەبیننەوە؟
ئومێد سەباح: داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا داواكردنی مووچه و بودجه و ئه‌و بابه‌ته ماددیانه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ده‌ستپیكردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵامان بۆ به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ و ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێك هێنا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كاری زۆر گرینگ كراوه، بێگومان بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر له نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی شووناسی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه بپارێزرێت و ڕێگری بكرێت له ده‌رچوونی هه‌ر یاسا و بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان هه‌ر داموده‌زگه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی فیدڕاڵ ده‌ربچێت، بۆیه زۆر زۆر گرینگه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بابه‌تی خاكیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگه فیدڕاڵییه‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه.
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى