زیاتر له ١٥ ملیار دینار بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ ته‌رخان ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له پێناوی خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا به ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی ( ١٥,١٠٤,٥١٢,٥٥٣) پازده ملیار و سه‌د و چوار ملیۆن و پێنج سه‌د و دوازده هه‌زار و پێنج سه‌د و پەنجا و سێ دینار، بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ، و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٩/٢٧