Skip to the content

هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان 31% زیادیکردووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەهۆی هەڵكەوتە و جوگرافیای هەرێمی كوردستان لەلایەك و ئەوئاسایش و ئارامی و پێكەوەژیانییەی لەم هەرێمەدا هەیە، وای كردووە ساڵانە سەرنجی گەشتیارێكی زۆر بۆ خۆی ڕابكێشێت، كە بەشێكی زۆریان لە ناوەراست و خوارووی عێراقەوەیە، ڕێژەی هاتنی گەشتیارانیش بۆ ئەم ساڵ زیاتر هەڵكشاوە و پێشبینیش دەكرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی هەرێمی كوردستان ئەم ڕێژەیە زیاتر هەڵكشێت.
به‌ گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌ ماوه‌ی 8 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، نزیكەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
هەولێر: 1 ملیۆن و 127 هەزار و 620 گەشتیار، كە دەكاتە 47% ی تێكڕای گەشتیاران.
سلێمانی: 1 ملیۆن و 9 هەزار و 536 گەشتیار، كە دەكاتە 42% تێكڕای گەشتیاران.
دهۆك: 281 هەزار و 98 گەشتیار، كە دەكاتە 12% تێكڕای گەشتیاران.
گەرمیان: 5 هەزار و 404 گەشتیار بووە.
ئاماری یەکە گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان بریتین لە: 420 هۆتێل، 230 مۆتێل، 52 گوندی گەشتیاری و 1103 کافتریا و ڕێستۆرانت و نزیکەی 50 هەزار و 500 قەرەوێڵە و نزیکەی 20 هەزار ژوور هەن بۆ پێشوازیکردن لە مانەوەی گەشتیاران، هەروەها دەستەی گەشتوگوزار لەم بارەیەوە ئاماری یەكە گەشتیارییەكانی 8 ساڵی ڕابردووی خستەڕوو كە بەم شێوەیە بووە:
ساڵی 2013: 314 هۆتێل، 206 مۆتێل، 72 گوندی گەشتیاری، 34 هەزار و 954 قەرەوێڵە و 565 ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.
ساڵی 2014: 385 هۆتێل، 248 مۆتێل، 75 گوندی گەشتیاری، 44 هەزار و 504 قەرەوێڵە و 643ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.
ساڵی 2015: 417 هۆتێل، 271 مۆتێل، 89 گوندی گەشتیاری، 53 هەزار و 614 قەرەوێڵە و 643 ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.
ساڵی 2016: 430 هۆتێل، 271 مۆتێل، 91 گوندی گەشتیاری، 61 هەزار و 68 قەرەوێڵە و 775 ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.
ساڵی 2017: 434 هۆتێل، 279 مۆتێل، 91 گوندی گەشتیاری، 61 هەزار و 172 قەرەوێڵە و 799 ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.
ساڵی 2018: 435 هۆتێل، 258 مۆتێل، 88 گوندی گەشتیاری، 59 هەزار و 651 قەرەوێڵە و 838 ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.
ساڵی 2019: 459 هۆتێل، 262 مۆتێل، 69 گوندی گەشتیاری، 60 هەزار و 371 قەرەوێڵە و 1 هەزار و 343 ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.
ساڵی 2020: 420 هۆتێل، 230 مۆتێل، 52 گوندی گەشتیاری، 50 هەزار و 480 قەرەوێڵە و 1 هەزار و 103 ڕێستۆرانت و كافتریا بووە.

دەستەی گەشتوگوزار ئاماری یەكە گەشتیارییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا دیاری كردووە كە لە ئێستادا بەم شێوەیە:
هەولێر: 279 هۆتێل، 93 مۆتێل، 17 گوندی گەشتیاری و 423 کافتریا و ڕێستۆرانت.
سلێمانی: 78 هۆتێل، 86 مۆتیل، 31 گوندی گەشتیاری و 437 کافتریا و ڕێستۆرانت.
دهۆک: 60 هۆتیل، 50 مۆتێل، 2 گوندی گەشتیاری و 221 کافتریا و ڕێستۆرانت.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
27/9/2021