گوتەبێژى حکومەتى هەرێم: حکومەتى هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ناردنى ملیۆنێک لیتر بەنزینى کواڵیتى بەرز بۆ کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ١/ ٩/ ٢٠٢١ى زایینى، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان ئه‌نجام درا و تێیدا ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و چه‌ند پێشنیازێكیش خرانه ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كیش سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كران له پێناو باشتركردنی ئه‌دا و ئه‌ركی حكومه‌ت و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووری.
دکتۆر جوتیار عادل گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەن و ئەو خاڵ و پێشنیار و زانیارییانەى کە تیایدا باس کرابوون، بەم شێوەیە بۆ ڕۆژنامەنووسان دوا:،
یه‌كه‌م: سه‌ردانی ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕەنسا بۆ هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانێكی مێژوویی بوو و ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه بوو، هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و جیهانی هه‌یه و وه‌ك كاراكته‌ر و بكه‌رێك ڕۆڵ ده‌بینێت له پرسی سه‌قامگیری، سیاسی، ته‌ناهی و ئابووری، هاوكات سوپاسی سه‌رۆك ماكڕۆن كرا لەسەر هاتنى بۆ هه‌رێمی كوردستان و گرینگیدانی به هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها ئیمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیمان كرد له سه‌قامگیری عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی.
دووه‌م: شاندی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شدار بوو له دانوستانی ستراتیژی ئه‌مریكی ـ عێراقی، و ئێمه پێشتریش وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕامانگه‌یاندبوو كه پشتگیری له‌و دانوستانه ستراتیژییانه‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت كه له به‌رژە‌وه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌ت و گه‌لی هه‌ردوو وڵات و گه‌لی كوردستان بێت. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به خۆشحاڵییه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره كرا و پشتوانی خۆیشمان بۆ ده‌ربڕی.
سێیه‌م: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌وره‌ێكی دیكه خرایه ڕوو، كه تایبه‌ت بوو به‌و قه‌یرانانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونەته‌وه، به تایبه‌ت گرانبوونی به‌نزین، كه‌مئاوی و گرانبوونی نان. له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچوون كه پێشتریش حكومه‌ت له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ڕایگه‌یاندبوو و بڵاوی كردبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان كرایه‌وه و سه‌رۆكی حكومه‌ت خودی خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات و حكومه‌تیش چاودێری و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كات. ڕوونه كه كۆمه‌ڵێك هۆكار له پشت دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانانەوه‌یه، بۆ نموونه كاره‌ساتی سروشتی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ڕوودانی وشكه‌ساڵی، گرانبوونی نرخی گه‌نم له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، هه‌روه‌ها ئێمه پێشتر له مانگی یازده‌ی ساڵی ڕابردوو بڕیارمان دا به قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و به‌نزینه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت، چونكه بۆ به‌كارهێنان شیاو نه‌بوو و زیانی به ئۆتۆمبێل و ژینگه و ته‌ندروستی هاووڵاتیان دەگەیاند، بۆیه حكومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و به‌نزینه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌كار دێت شیاو بێت و له‌گه‌ڵ ستانداردی به‌نزینی باو و كوالێتی به‌رز یه‌ك بگرێته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئەم ماوەیە بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین هەناردەى هه‌رێم بکات، هاوكات ئاستی پاڵاوتنی نه‌وتی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له ڕێگه‌ی دوو پاڵاوگه له هه‌رێمی كوردستان زیاد كراوه، هیوادارین و چاوه‌ڕوانین له چه‌ند ڕۆژی ئایندەدا به‌نزینه‌كه‌ی به‌غدا بگاته هه‌رێمی كوردستان و نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كان داببه‌زێ. بێگومان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین و یه‌كسانكردنه‌وه و هاوتاكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان، كه ئێسته جۆرێك له جیاوازی له نرخدا هه‌یه.
چوارەم: له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی دیكه‌ی خسته ڕوو، كه ئه‌ویش بابه‌تی سیمكارتی مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت بوو له لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌و بوارانه، به شێوه‌یه‌ك له‌مه‌ودوا هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه سیم‌كارت ده‌فرۆشێت ده‌بێت به كه‌سانی ناسراو بیانفرۆشێت و ئه‌وەلیاتیان بۆ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان دیار بن و كه‌سانی ناسراو بن، چونكه به‌داخه‌وه ئه‌م بابه‌ته چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناكۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ڕاسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته بە خێرایی بگرنه به‌ر.
پێنجەم: خۆشبه‌ختانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كۆدی بێهاوتای فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند، كه نزیكه‌ی ٤٦٠ هەزار فه‌رمانبه‌ر به هه‌موو داتا و په‌نجه‌مۆره‌كانیان له چوارچێوه‌ی پڕۆژە‌ی بایۆمه‌تری ته‌واو بووه و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی بۆ بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها قۆناغی دووه‌می كۆتاییهاتنی كۆدی بێهاوتا كه هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و داموده‌زگه‌ی ئه‌منی ده‌گرێته‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست پێ ده‌كات، كه ئومێده‌وارین له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كۆتایی پێ بێت.
شەشەم: ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له خه‌می چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و دۆخی گشتی هاووڵاتیان بووه، لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر پرسی ئاو له هه‌رێمی كوردستان كه حكومه‌ت مانگانه بڕی ١١ بۆ ١٢ ملیار دینار بۆ دابینكردنی ئاو خه‌رج ده‌كات، كه ساڵانه نزیكه ١٤٠ تا ١٥٠ ملیار دینار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره دابین ده‌كات. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ڕێككه‌وتی ١٢/٨/٢٠٢١ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه چوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرس و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناویشیاندا بابه‌تی كه‌مئاوی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رچوون، كه ئه‌مانه بوون:
١. ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار:
ـ ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌فته‌ی ئایندە كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كاره‌با، فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، ناوه‌ندی یاسایی و ستراتیژی و بۆردی پڕۆژە‌كان ئه‌نجام دراوه، به مه‌به‌ستی داڕشتنی پلان و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سامانی ئاو.
ـ ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ مانگه‌كانی ٨، ٩، ١٠ى ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ پێدانی خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویست به پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
ـ ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دیراسه و ڕاپۆرتێك به هه‌ماهه‌نگی بۆردی پڕۆژە‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده بكات له باره‌ی ئاوی ئیفرازی چوار و ئاوی بارزان و دڵنیابوون له توانای كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژە‌كان و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردن (تمویل).
ـ ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی كاره‌با به دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری به بیره‌كانی ئاوی پاك.
ـ پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت به هه‌ردوو بواری سه‌ربازی و شارستانی به ئاماده‌كردنی ئامێر و تانكه‌ر‌ی ئاو و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاوی پاك به شێوه‌یه‌كی ئاسان به‌و گه‌ڕە‌كانه‌ی كێشه‌ی كه‌مئاوییان هه‌یه.
ـ ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی ورد له‌سه‌ر هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو، پاڵاوتنی ئاو و پێوه‌ره‌كانی ئاو، خه‌زانه‌كانی ئاو و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ئاو له چوارچێوه‌ی پڕۆژە‌یه‌ك كه چۆن بچێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
ـ ڕە‌زامه‌ندی نیشان درا له‌سه‌ر چاكسازیكردنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاوی یه‌ك و دووی سلێمانی، كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌رخسته‌ی پێویست بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێرێت.
ـ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌زووترین كات پێداویستییه‌كان و ڕای خۆی بۆ پڕۆژە‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به پڕۆژە‌ی ئاوی ڕزگاری و چۆنییه‌تی سوودوه‌گرتن له ئاوی به‌نداوی دێره‌لووك.
ـ له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سولفه‌ی ئاو و پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕەوانە بكرێت.