لەم هەفتەیەدا شهپۆلێكی باران بارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وا پێشبینیی دهكرێت کەش و هەوای هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا گۆڕانکاریی بەسەر دابێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین ههیه، لەمبارەیەوە دیلان ڕواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند کەوا کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور بۆ سەر ناوچەکەمان درێژ دەبێتەوە و ئەمەش وا دەکات لە ماوەى کاریگەریى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو.
لەگەڵ هاتنى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە پێشبینی دهكرێت ڕۆژى دووشەممە لە بەشێک له ناوچە جیاجیاکان نمە باران ببارێت و ڕۆژى سێشەممە کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر دەبێت و باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەورە تریشقەشی لهگهڵ دەبێت، پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە . دیلان ڕواندزی زیاتر گوتی : ڕۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە بەردەوام دەبێت و نمە باران دەبارێت و هەندێ کات ئەگەرى شەستە باران و لێزمە بارانى کورت خایەن هەیە و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات , پێشبینی دەکرێت شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە کۆتایی بێت .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
24 ی نیسانی 2022