سەرۆکى حکومەت رێگەیەکى درێژى بڕى لە خستنەسەر سکەى پڕۆسەى هەناردەکردن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتن له كه‌رتی كشتوكاڵی، خاڵێكی گرنگی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ساڵێك به‌ر له ئێستا له پێناو پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی ده‌ست پێ كرد.
له مانگی ئازاری ٢٠٢٢، له سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتی ئیمارات، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید سه‌رۆكی ئیمارات ڕێك كه‌وتن كه تیمی هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگیی بکەن بۆ دانانی نهخشهڕێگهیهك بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته.
بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر، تیمێك له نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به هاوكاری تیمێكی ڕاوێژكاریی پسپۆڕ، نه‌خشه‌یه‌كیان بۆ هه‌نارده‌كردن و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو داڕشت و دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌مڵاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییانه‌ی كوردستان توانای هه‌نارده‌كردنیان هه‌یه، به‌رهه‌می هه‌نار وه‌ك یه‌كه‌م به‌رهه‌م ده‌ستنیشان كرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده بكرێت و بۆ ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ته‌واوی ڕێكاره پێویسته‌كان گیرانه به‌ر.
دوای ئه‌مه‌ش یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای لولو و كارفۆر واژۆ كرا و بڕیار وایه دوای وڵاتی ئیمارات ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداویش هەناردە بکرێت، له‌وانه به‌حره‌ین و كوه‌یت و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
قۆناغی دووه‌می پڕۆژەكه
دوای قۆناغی یه‌كه‌م كه هه‌نارده‌كردنی هه‌ناره بۆ وڵاتی ئیمارات و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی كه‌نداو، قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات. ئامانج له‌و قۆناغه ئه‌وه‌یه پشتگیری له ئیكۆ ـ سیسته‌می كشتوكاڵی بكرێت له سێ بواردا کە ئەوانیش دامه‌زراندنی ده‌زگای هه‌نارده‌كردن بۆ پاڵپشتی جوتیاران بۆ به‌رهه‌می كوالێتی به‌رز له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردن بۆ بازاڕە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕاهێنانی جوتیاران له تەواوی هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتگیریكردنیان و گه‌یشتن به ستانداردی پێویست بۆ هه‌نارده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كان له كه‌رتی كشتوكاڵی.
ده‌ستكه‌وتی درێژخایه‌نی ئه‌م پڕۆژەیه
ئه‌م پڕۆژەیه له ئایندە ده‌ستكه‌وتی باش و دیاری بۆ ئابووری و داهاتی كوردستان ده‌بێت له‌وانه‌ش دامه‌زراندنی ڕێگه‌ی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو و دروستكردنی ناسنامه‌یه‌كی بڕاندی ( (made in kurdistan كه له وڵاتانی كه‌نداو ناسراو بێت و هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و ڕێگه‌خۆشكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ له كه‌رتی كشتوكاڵی به‌گشتی و به تایبه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن.
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوەزیران
ساڵی ٢٠٢١، له دیالۆگی مه‌نامه لە به‌حرەین، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی به‌حرەین سه‌لمان بن حه‌مه‌د ئه‌لخه‌لیفه و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌حرەین، به وردی كارنامه‌ی هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته ڕوو. شازاده‌ی جێنشینی به‌حرەین پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌وكاته‌وه هه‌ردوولا كاریان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه كردووه.
سه‌ردانی ئیمارات له ساڵی ٢٠٢٢
دوای سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیمارات و دیداری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید، سه‌رۆكی وڵاتی ئیمارات، شێخ محه‌مه‌د بن زاید سه‌رۆكی ئەو وڵاتە پشتگیری ته‌واوی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خسته‌ڕوو و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به ده‌رفه‌تێكی باش زانی تا هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بێت و هاوكار بێت له دابینكردن و پاراستنی ئاسایشی خۆراكی وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتی ئیمارات به تایبه‌تی، هه‌ردوولا رێككه‌وتن تیمه ته‌كنیكییه‌كانیان له په‌یوه‌ندیدا بن بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه، دوای ئه‌مه له مانگی شوباتی ٢٠٢٢، شاندێكی باڵای ته‌كنیكی به نوێنه‌رایه‌تی شێخ محه‌مه‌د بن زاید، له‌لایەن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا و شاندی میوان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ پڕۆژەی هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی هەرێمی كوردستان، هه‌ر له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌گه‌ڵ حاكمی ڕەئسولخهیمه گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌نگوینی كوردستان كرد و هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هاوكاری ته‌كنیكی بۆ گه‌یاندنی به‌روبوومی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
داڤۆس ٢٠٢٢
دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، لە کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ بازرگانانی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری كوردستان بۆ ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش له پێناو هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندیی درا له‌سه‌ر چالاككردنی یادداشتنامه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات بۆ ئاماده‌یی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تی ئیمارات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كانیدا بۆ وڵاتانی ئیتالیا، قه‌ته‌ر، ئیمارات، به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا و یۆنان، هه‌میشه جه‌ختی له هاوكاری له بواری كشتو‌كاڵى كردووه‌ته‌وه و وه‌ڵامی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌رگرتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وروپا كردووه و پێشكه‌وتنێكی باش له‌گه‌ڵ وڵاتی یۆنان به ده‌ست هاتووه و له‌گه‌ڵ وڵاتی به‌لجیكاش گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.
پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم
١٤ى كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢