Skip to the content

نزیکەی ١٧٠ هەزار خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت سوودمەندبوون

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-  وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکو ٧ی کانوونی یەکەم، ٣٣ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەشکردووە.
 
‎بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکو ئێستا ١٦٩ هەزار و ٩١٩ خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت:
‎لە سنووری پارێزگای هەولێر: ٨ ملیۆن ٤٥٤ هەزار و ٤٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٤٢ هەزار و ٢٧٢ خێزان، سوودمەندبوون.
‎لە سنووری پارێزگای دهۆک: ١٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٥٣ هەزار و ٤٨٨ خێزان، سوودمەندبوون.
‎لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: ١٤ ملیۆن و ٨٣١ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٧٤ هەزار و ١٥٩ خێزان، سوودمەندبوون.
 
‎حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی، تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر ٣٢٠ هەزار بەرمیلی بە نرخی ٢٨٤ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ هەر نرخی بەرمیلێک دەگاتە ٦٥% و هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥% نرخەکەی دەدەن.
 

‎فەرمانگەی میدیا و زانیاری
‎٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢