Skip to the content

بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەت زیاتر لە مليارێك و ٥٠٠ مليۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە دهۆک تەرخاندەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ١ ملیار و ٦٢٤ ملیۆن دینار دا، بەمەبەستی دابینکردنی ماددە پاککەرەوەکان بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی پارێزگای دھۆک کە سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار - بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دھۆکن.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢