سەرۆکی حکومەت زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆک تەرخان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی ملیارێک و ٣٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار دا، بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆک، بە مەبەستی گۆڕین و کڕینی پێداویستی و نوژەنکردنەوەی سیستەمی پرۆژەکە و ئەو گوژمەیەش لە سەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢