Skip to the content

سەرۆکی حکومەت زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ پڕۆژەیەکی ئاو لە کۆیە تەرخان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ١١٢ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار دینار دا، بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد - کۆیە) کە وێستگەکانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان ) لە خۆ دەگرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢