Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٢ ملیار دینار بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دا

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ٧٠٤ ملیۆن دینار، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەرین خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢