شاندی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە
![](/media/17460/photo_٢٠٢٢-١٢-١٣_١١-٢٤-٥٢.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133154005760000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی و دۆزینەوە میکانیزمی کارکردنی نێوان هەردوولا بە پشت بەستن بە دەستوور و کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢