Skip to the content

٨٥٩ خوێندکارى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت "لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ چەندین ساڵە کارئاسانىی تەواو بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان کراوە، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن. "

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هەرێم ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچووانی پۆلی ١٢ له‌ به‌شی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووان داواكارییان پێشكه‌شكرد.

به‌ گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له‌ ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش بە واژووی د.ئارام محەممەد قادر، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی دا لەسەر وەرگرتنى ٨٥٩ خوێندکار و قوتابىی شارى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان، بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى خوێدنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣."

بۆ خوێندنەوە لیستى وەرگیراوان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1SGyLyafrFoQYc170s_NxiGPMAkJuQIul/view?usp=share_link