کەمپەینێک بۆ هۆشیارکردنەوەى خەڵک لەسەر پرسى کۆچ ڕێک دەخرێت
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - رێكخراوی نێودەوڵتی كۆچ (IOM) لە بانگهێشتنامەیەك كە ئاراستەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، داوای هاوكاری لەبارەی دامەزراندنی گرووپێكی لاوەكی بۆ كاری تەكنیكی (TWG) نێوان وەزارەتەكان دەکات لەسەر پرسی كۆچ، بەمەش ئەو گرووپە پشتگیری جێبەجێكردنی هەڵمەتەكانی زانیاریی گشتی و هۆشیاركردنەوەی خەڵك دەکات لەربارەی كۆچی ناڕێك.
هەر لە باگهێشتنامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەم پڕۆژەیە بە گشتی کار لەسەر بەهێزكردنی بەڕێوەبردنی كۆچ لە عێراق دەکات لە ڕێگەی پەیوەندییەكی كاریگەر و بەرزكردنەوەی هۆشیاری، كە ئامانج تیایدا پەرەپێدانە بە هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بەرامبەر بە مەترسییەكانی كۆچی ناڕێك بۆ وڵاتانی ئەوروپا. هەروەها لەبارەی ئامانجی پڕۆژەكەش باس لەوە کراوە كە ئەم گرووپە دەیەوێت توانای لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت، لە ڕێگەی ڕاهێنان و پراكتیکەوە لە كەمپەینێکی تایبەت، بەرزتر بکاتەوە.