له ڕێگه‌ی بانكی نیشتمانه‌وه، وه‌رگرتنی پێشینه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، مه‌ولود سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان، باسی دامه‌زراندنی "بانكی نیشتیمان"،ی كرد كه ئاسانكارییه‌كی ته‌واو بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات و ده‌بێته دەروازەیەک بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌می بانكی ناوه‌ندی عێراق و له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه به دونیای ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ی جیاواز لەم گفتوگۆیەدا دەخوێنێتەوە:
ـ بڕیار بوو بانكێك بۆ پێدانی پێشینه دروست بكرێت به‌ناوی "بانكی نیشتمان"؟
مه‌ولود سابیر: ئێمه له بانكه بازرگانییه‌كان له‌و ڕۆژهەی ده‌ست به كار بووین، به مه‌به‌ستی ڕێكخستن و یه‌كخستن و دانانی سیسته‌مێكی گونجاو كه هاووڵاتیان سوودمه‌ند بن له‌و بانكانه و گرفته‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه، لەسەر بنەماى پێشنیارانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نووسراوى وه‌زیری دارایی، بڕیارى دامەزراندنى "بانكی نیشتمان" درا كه له ڕێگه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه ڕێگەپێدراو ده‌بێت. مه‌به‌ستی ئێمه سوودوه‌رگرتنه له‌و بانكه له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، چونكه به‌ستنه‌وه‌مانه به سیسته‌مێكی جیهانی كه بانكی ناوه‌ندیی عێراقه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان دا ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكه‌ین كه پێویسته وه‌ك دابینكردنی سه‌رمایه به گوژمه‌ی ٢٥٠ ملیار دینار هه‌روه‌ها ٢٥ ملیار دیناری كا‌شمان له ئه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌و بانكه دانا له بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ـ لقی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵمان دا له ساڵی ٢٠٢١ى زایینى كۆتایی به دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه بهێندرێت و ده‌بوایه ئێستا ته‌واوبوونایه به‌ڵام هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌وه‌بوو بانكی ناوه‌ندیی عێراقی هه‌ندێك مه‌رجی زیاد كردووه كه هه‌ندێك له‌و مه‌رجانه تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی ڕە‌چاو نه‌كردووه، بۆیه ئێمه لیژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه و وه‌ڵامی ئه‌و نووسراوه ده‌ده‌ینه‌وه، چونكه ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆمان هه‌یه و نابێت له ده‌ستی بده‌ین، ڕاسته ئه‌وان بانكی ناوه‌ندی عێراقینه و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له هه‌موو عێراق به‌كار بهێنن، به‌ڵام نابێت تایبه‌تمه‌ندیی ئێمه ڕە‌چاو نه‌كرێت.
خاڵێكی تر ئه‌وه‌ی كه ئێمه له ئێستادا له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانمانه‌وه ڕێكاره یاساییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك هێشتا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی خۆمان كه دوای ته‌واوبوونی هه‌موو كاره‌كان و كردنه‌وه‌ی ئه‌و بانكه هه‌موو ئه‌و پێشینه و ئیمتیازاتانه‌ی له ڕێگه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌درێت، هاووڵاتیانی ئێمه‌ش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ـ گرنگیی ئه‌و بانكه بۆ خه‌ڵك چییه؟
مه‌ولود سابیر: بانك، سیمای شارستانییه له هه‌ر وڵاتێكدا. بۆ نموونه سه‌رمایه‌دارێك ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت سه‌رمایه‌كه‌ی به گه‌ڕ بخات له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له ڕێگه‌ی بانكه‌وه بێت، سوودێكی تری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌كنه‌لۆژیای بانكه‌كان هه‌یه ، هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه له بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش هه‌یه كه ده‌توانین به یه‌كیان ببه‌ستیه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ بانكه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه و سوودمه‌ندبوون له‌و حه‌واڵانه‌ی له ده‌ره‌وه بۆمان دێت. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ده‌سپێشخه‌ریی هه‌یه به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌وڵه‌تن و گرێبه‌ست و پڕۆتۆكۆڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه و هه‌رێمین، ئێمه‌ش ده‌بینه ئه‌ندام له بانكی ناوه‌ندیی عێراقی و له كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌شدار ده‌بین و به گوێره‌ی لێهاتوویی ئێمه ده‌توانین سوودمه‌ند بین. بۆ نموونه ڕۆژانه بانكی ناوه‌ندیی عێراق دۆلار ده‌خاته بازاڕە‌وه كه ئێمه هیچ سوودێكی لێ نابینین، به‌ڵام ده‌توانین له ڕێگه‌ی بانكی نیشتمانییه‌وه به‌شێك له‌و پاره‌یه به نرخی فه‌رمیی وه‌ربگرین و خۆمان بیخه‌ینه بازاڕهەوه و سوودی لێ وه‌ربگرین، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی ئه‌و بانكه‌وه مووچه به سیسته‌ماتیك ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش ئامانجی ئێمه‌یه تاكو ئاسانكارییه‌كی ته‌واو بۆ فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ین.
ـ ئه‌ی سه‌باره‌ت به پێشینه‌كان؟
مه‌ولود سابیر: ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه دوای دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌نی ده‌یكه‌ین، به‌ڵام بێشك هاووڵاتی سوودمه‌ند ده‌بێت چونكه خۆیان ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌و پاره‌یه بكه‌ن كه هه‌یانه، بۆیه دڵنیام هاووڵاتیان له پێشینه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن.
ـ پێشینه‌كان چین؟
مه‌ولود سابیر: پێشینه‌كان چه‌ند جۆرێكن، وه‌ك پێشینه‌ی كشتوكاڵی، پیشه‌سازی، نیشته‌جێكردن، خانووبه‌ره، ئامانجی ئێمه‌ش له دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی خۆمانه، به‌ڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان رێك بكه‌وین.
ـ دروستكردن و كردنه‌وه‌ی ئه‌ژمێری ئه‌لیكترۆنی، گه‌یشتووەته چ قۆناغێك؟
مه‌ولود سابیر: خاڵێك هه‌یه ده‌بێت بیزانن كه زۆربه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئێمه هه‌یه و له ڕێگه‌ی ئێمه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، ئێمه به ده‌ستی ئه‌ژمارمان بۆ كردوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه ٤٦٢ هه‌زارە، ئه‌ژماری فه‌رمانبه‌ران له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای بانكه‌كان كراوه‌ته‌وه و ئێستا ئاماده‌یه، ئه‌وه‌ی ماوه ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێی ئه‌و لیسته‌ین كه ئه‌نجوومه‌ن ده‌ینێرێت تا ئێمه‌ش كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌م پڕۆسه‌یه قۆناغ قۆناغه، سه‌ره‌تا ئه‌ژمار ده‌كرێته‌وه و دواتر كارتی زیره‌ك و دواى ئەوەش دابینكردنی ئامێره بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه پاره‌كانیان وه‌ربگرن.
ـ به بڕوای ئێوه كه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه ته‌واو ده‌بێت؟
مه‌ولود سابیر: ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌سه‌ر ئێمه و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌وه‌ستێت، وه‌ك سیسته‌م و فه‌رمانبه‌ر و كادیر ئاماده‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به قۆناغ كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێت كه بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵن چونكه داواكارییه‌كی هه‌نووكه‌ییه و هه‌موو دونیا سیسته‌مه ته‌نیا ئێمه نه‌بین.
ـ ئایا له كوردستان چه‌ند بانك هه‌یه؟
مه‌ولود سابیر: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بانكه بازرگانییه‌كان، ٩٢ بانكمان هه‌یه، به‌ڵام دوو بانكیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌كنه‌لۆژیان (هه‌ولێر و سلێمانی). ئه‌و ٩٢ بانكه حكومین، به‌ڵام بانكه ئه‌هلییه‌كان په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه نییه.
ـ تا چه‌ند هاووڵاتیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كان ده‌كه‌ن؟
مه‌ولود سابیر: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانك په‌یوه‌ندی به متمانه‌وه هه‌یه، ئێمه‌ش كارمان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه كردووه و ده‌بێت داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ین و حكومه‌تیش ده‌بێت ئه‌و ئەرک و مافەى به‌رامبه‌ر هاووڵاتی هه‌یه‌تی جێبه‌جێی بكات، بۆ نموونه هه‌ركاتێك واده‌ی مووچه ڕاگه‌یه‌ندرابێت ئێمه پشتیوانى دارایی بانكه‌كانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆر مووچه‌كانیان وه‌ربگرن كه ئه‌مانه هه‌مووی دروستكردنی متمانه‌یه له نێوان بانكه‌كان و هاووڵاتیان.
بۆ بینینى ڤیدیۆى ڕاپۆرتەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان لەبارەی سیستمی بانکی - YouTube
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى