لە ١٦ ساڵى ڕابردوو زیاتر لە ٦٢ ملیار دۆلار لە هەرێمى کوردستان سەرمایەگوزارى کراوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ڕێکەوتی٢٠٠٦/٨/١ى زایینییه‌وه تا ٢٠٢٢/٢/٢٠ له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا مۆڵه‌تیان پێ دراوه و ئه‌م پڕۆژانه‌ش دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سەربەخۆکانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سەبارەت به پارێزگای هه‌ولێر و له ماوەى ئەو ١٦ ساڵە مۆڵەت دراوەتە ٤٦٠ پڕۆژە بە بڕى ٣٨ ملیار دۆلار كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بوونە:
- ٦٦ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى بانكه‌كان
- ٣٧ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
- ١١٥ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
- ٥ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
- ٩٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى گه‌یاندن
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گواستنه‌وه
- ٢٢ پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
- ١٦ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- ٩٢ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى هونه‌ری
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
هەروەها له پارێزگای سلێمانی، ٢٢٨ پڕۆژە بە بڕى ١٦ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دۆلار، له ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٠٦ى زایینییه‌وه تا ٢٠/٢/٢٠٢٢ ته‌واوی سێكته‌ره جیاوازه‌كان مۆڵەتیان پێ دراوە کە به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابەش کراون:
- ٤٥ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
- ٥ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
- ٧٢ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
- ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
- ٢١ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌یاندن
- ٨ پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
- ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- ٤٤ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
- ١٠ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
له پارێزگای دهۆكیش به بڕی ٦ ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له ٢٨٠ پڕۆژە كراوه کە ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بەم شێوەیە دابەشى کردوون:
- ٥١ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى بانکى
- ١٩ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
- ٦٧ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
- ٦٥ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
- ١٤ پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
- ١١ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- ٣٨ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
- ١٦ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى هونەرى
لە پارێزگاى ھەڵەبجه سەرمایەگوزارى ئەم ١٦ ساڵە ١٧ ملیۆن دۆلار بووە کە پڕۆژەکانى بەم شێوەیەن:
- ٢ پڕۆژە لە سێكته‌ری بازرگانی
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
له ئیداره‌ی سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین، ژماره و جۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، ١٨ پڕۆژەن کە بە هۆیانەوە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌گه‌ڕ خراوه بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌م شێوەیە دابەش دەبن:
- ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
- ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
له ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیانیش به بڕی زیاتر له ٧٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان كراوه و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پڕۆژەكانیش به‌م شێوه‌یەیە:
- ١٤ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
- ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى تەندرووستى
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى گەشتیارى
- ٩ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
- ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى وەرزشى
بۆ بینینى تەواوى پڕۆژەکان کلیک لەسەر ئەم لینکانەى خوارەوە بکە:
PDF NEW 2022.pdf - Google Drive
Housing All (1).pdf - Google Drive
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى
٢١ی شوباتی ٢٠٢٢