Skip to the content

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕەوشی میدیایان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر هەماهەنگی زیاتر لە نێوان حکومەت و دەزگاکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی حکومەت بەتایبەت لە کاتی سەرهەڵدانی قەیرانەکان بە ئامانجی هەبوونی هەماهەنگی لە پرسە نیشتمانییەکان بەشێوەیەک کە رێڕەوی سیاسەتی بەرنامە و پڕۆگرامی دەزگاکانی راگەیاندن بەشێوازێک بێت کە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان بکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەشدا تیشک خرایە سەر گرنگی پەیامی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن بەشێوەیەک کە پێویست دەکات پەیامی میدیایی لە کاتی قەیرانەکان جیاواز بێت لە کاتی هەبوونی سەقامگیری لە وڵات، بەتایبەت لەم کاتەی ئێستادا کە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی نادەستووری لەسەر پرسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەکردوە و پێویست دەکات میدیاکان رۆڵی نیشتمانی خۆیان بگێڕن و لایەنی دەستووری و یاسایی ئەو بڕیارە و پرسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتیان شی بکەنەوە و بۆ خەڵکی روون بکەنەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٨ی شوباتی ٢