رەوشی کاری میدیایی دامودەزگاکانی حکومەت تاوتوێ کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٢، له هۆڵی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی د. جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ سه‌رجه‌م وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر كاركردنی میدیایی حكومه‌ت كه به شێوه‌یه‌كی تیمی له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری پێکهاتووه، هاوكات باسیشی لە پێویستی كۆده‌نگی له نێوان هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و وتهبێژهكاندا کرد تاوەکو بتوانرێت به ئاسانترین شێوه په‌یامی حكومه‌ت به هاووڵاتیان بگات.
له به‌شێكی دیکەی وته‌كانیدا د. جوتیار عادل ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ كرد كه كاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر باشتر گه‌یاندنی په‌یامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باشتركردنی دۆخی میدیا و ڕاگه‌یاندن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی زیاتری نێوان فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری پشتوانی خۆیشی بۆ سه‌رجه‌م میدیاكارانی وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی ڕاگه‌یاندن و وته‌بێژانی وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاوبۆچوون و پێشنیازه‌كانی خۆیانیان خسته ڕوو، به مه‌به‌ستی باشتركردنی كاری میدیایی له داموده‌زگه‌كانی حکومەت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری كه ئه‌ركی گه‌یاندنی په‌یامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به هاووڵاتیان، وه‌كو ناوه‌ندێكی میدیایی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یام و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت بگاته هاووڵاتیان و هاووڵاتیانیش بتوانن به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ربگرن، هاوكات فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ناوه‌ندێكیشه بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ناڵه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٥ی شوباتی ٢٠٢٢