لە کارگەى فینگەر ٨٠%ی به‌رهه‌می جوتیاران ساغ دەکرێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه و له چوارچێوەى كارنامه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه که ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان گرنگیی ته‌واو به سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ئابووری بدرێت و به هه‌موو ئه‌و سێكته‌رانه ژێرخانێكی ئابووری پته‌و بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كشتوكاڵ و بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته له ڕێگه‌ی پڕۆژەی جۆراوجۆره‌وه ڕووبه‌رێكی گرنگی له كاری كابینه‌ی نۆیه‌م گرتووه و حكومه‌ت به پێویستی ده‌زانێت به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره به كشتوكاڵ بدات كه له داهاتوودا پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌سترێت و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكرێت كه ئه‌مه‌ش ئامانجێکی سه‌ره‌كی کابینەی نۆیەمە. بۆیه چه‌ندین پڕۆژەی كشتوكاڵی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت تا به‌رهه‌می جوتیاران ساغ بكرێته‌وه و به بازاڕ بکرێت. یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ش دروستكردنی كارگه‌یه‌كی تایبه‌ته به فینگه‌ر كه ده‌كه‌وێته پارێزگای دهۆك.
گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر:
سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژەیه، "بەشار موشیر ئاغا" خاوەنی پڕۆژەی کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوتی: "كوردستان زه‌وییه‌كی به پیت و به‌ره‌كه‌تی هه‌یه و كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر له‌باری هه‌یه بۆ كشتوكاڵ، هه‌ر له كۆنه‌وه شوێنی كشتوكاڵ بووه به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی ڕژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه كه‌رتی كشتوكاڵی وێران بوو، دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان و پێكهێنانی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت زۆربه‌ی كاره‌كان كه‌وتنه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆیان و له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئێمه وه‌ك جوتیاران دڵخۆش بووین به‌وه‌ی گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری یه‌كێكه له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی ئه‌م كابینه‌یه، كه ئه‌مه هاندانه بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی و باشتر كاركردنی ئێمه‌ش له‌م بواره‌دا".
به‌روبوومی په‌تاته یه‌كێكه له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و له كوردستانیش خاكی به پیت و به‌ره‌كه‌ت هه‌یه بۆ چاندنی ئه‌م به‌روبوومه، ئێمه ماوه‌ی ١٢ دوانزه ساڵه له‌م بواره‌دا به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ جوتیاران و هه‌روه‌ها كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان كار ده‌كه‌ین كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه توانیومانه ڕێژەی به‌رهه‌م و چاندن له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاد بكه‌ین، به شێوه‌یه‌ك پێنج به‌رامبه‌ر پێداویستی ناوخۆ به‌رهه‌م بهێنین له هه‌رێمی كوردستان، كه له ئێستا پێویستی ساڵانەی هەرێمی کوردستان بە پەتاتە نزیکەى ١٠٠ هەزار تۆنە و ئاستی بەرهەمهێنانیش نزیکەی ٥٠٠ هەزار تۆنە، ئه‌م به‌رهه‌مه زیادەیهش وای كرد كه كێشه‌یه‌ك بۆ جوتیاران دروست ببێت ئه‌ویش ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و بهبازاڕكردنیان بوو، له كاتێكدا ئێمه ساڵانه به‌رهه‌مه‌كانی خۆمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ڕەوانه ده‌كرد وه‌كو ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كه زۆرجار كێشه له بازگه‌كان دروست ده‌بوو ، بۆیه بیرمان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت به‌روبوومی په‌تاته به پیشه‌سازی بكرێت له ڕێگه‌ی دروستكردنی هه‌ندێك كارگه‌ی وه‌كو جپس و فینگه‌ر، كارگه‌ی فینگه‌ر یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه كه ده‌بێته هانده‌رێك و دڵنییاییهك ده‌داته جوتیاران كه بهروبوومهكانیان ساغ ده‌بێته‌وه، ئه‌م پڕۆژەیه لەسەر ڕووبەری چل هەزار مەتر دووجا بە سەرمایەی ١٥ ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت، پێشوه‌خته له وه‌رزی چاندن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جوتیاران ده‌كه‌ین بۆ كڕینه‌وه‌ی بهروبوومهكانیان، به دروستكردن و به‌كارخستنی ئه‌م كارگه‌یه هه‌لی كار بۆ زیاتر له ٤٥٠ كرێكار ڕه‌خساوه و به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش زیاتر له ٢٥ هه‌زار كه‌س سوودمه‌ند ده‌بن له‌م پڕۆژه‌یه، ئه‌م پڕۆژه‌یه به پشتگیری حكومه‌تی هۆڵه‌ندا و به هاوبه‌شیی ڕێكخراوی گابی كه تایبه‌ته به ژینگه و كشتوكاڵ دروست ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵمان ده‌بێت.
قۆناغه‌كانی ئه‌م پڕۆژەیه ٤٠%ی ته‌واو بووه و هه‌موو ئامێره‌كانیش ئاماده‌ن و بۆ ساڵی ئایینده ئه‌م كارگه‌یه به‌كار ده‌كه‌وێت.
سووده‌كانی ئه‌م پڕۆژەیه
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری و سووده‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، بەشار موشیر ئاغا خاوەنی پڕۆژە گوتی: له ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆژەیهوه دەتواندرێت بە کوالێتییەکی بەرز بەرهەمی پەتاتە بەرهەمبهێندرێت و ڕێگریش لە چوونەدەرەوەی سەرمایە بکات و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ سه‌دان گه‌نج ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ساڵانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ پێویستیمان به ٢٠٠ ملیۆن دۆلاره بۆ كڕینی په‌تاته له ده‌ره‌وه و هاورده كردنی بۆ كوردستان ، ئه‌گه‌ر ئه‌م كارگه‌یه بكه‌وێته كار ئه‌وا ئه‌و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاره له ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و ده‌تواندرێت له كه‌رته‌كانی دیكه خه‌رج بكرێت، له رێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌توانین بڕاندێك دروست بكه‌ین هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه، هه‌ره‌ها ئه‌م كارگه‌یه ده‌بێته سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و هه‌روه‌ها جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌م پڕۆژه‌یه سوودێكی ئابووری یه‌كجار زۆری هه‌یه.
زیادکردنى به‌رهه‌می جوتیاران:
له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ٣٥ هه‌زار دۆنم زه‌وی به په‌تاته ده‌چێندرێت، ئه‌م ده‌ڤه‌ره سێ قه‌زا ده‌گرێته‌وه ئه‌وانیش ئاكرێ و بهردهڕەش و شێخان كه ٢٥ هه‌زار دۆنم زه‌وی په‌تاته‌ی لێ ده‌چێندرێت كه له به‌رنامه دایه تاكو پشتگیری زیاتری جوتیاران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد بكه‌ن.
یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هاندانی بۆ دروستكردنی ئه‌م پڕۆژە ستراتیژییه له‌م ده‌ڤه‌ره یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌كو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون و پاڵپشتی ته‌واویان كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژانه، سه‌ره‌ڕای پاڵپشتیی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام پێویسته زیاتر گرنگیی به‌م كه‌رته بدرێت و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه كابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ره‌تاوه خۆی هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بووه.
٨٠%ی به‌رهه‌می جوتیاران وه‌رده‌گیرێت:
ئه‌م پڕۆژەیه به‌رهه‌می سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ وڵاتی هۆڵه‌ندا كه ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامی دا و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا واژوو كرا بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان و ساڵانه ده‌بینین كه پڕۆژەی كشتوكاڵی ئه‌نجام ده‌درێت، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌م كارگه‌یه ٤٠ هه‌زار تەن به‌رهه‌می په‌تاته‌ی جوتیاران وه‌رده‌گرێت و له قۆناغی داهاتووش ده‌تواندرێت به‌رهه‌می وه‌رگیراو بكرێته دوو هێنده واتا ٨٠ هه‌زار تۆن كه به‌مه‌ش ٨٠%ی به‌روبوومی جوتیاران له‌م ناوچه‌یه وه‌رده‌گیرێت.
بۆ دروستكرنی فینگه‌ر ئه‌گه‌ر ٤٠ هه‌زار تۆنی په‌تاته وه‌ربگیرێت ئه‌وا ده‌تواندرێت ٢٠ هه‌زار تەن فینگه‌ر به‌رهه‌م بهێندرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته داهاتێكی باش بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بۆ بینینى ڤیدیۆى ڕاپۆرتەکە کلیک لەسەر ئەم دوو لینکەى خوارەوە بکە:
کارکردن لە پڕۆژەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فینگەر - YouTube
پەرەدان بە سێکتەری کشتوکاڵ لەڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژی - YouTube