نزیكه‌ی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی بینای پۆلیسی گومرك له مه‌رزی كێلێ ته‌رخان ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوژمه‌ی ( ٩٠,٩٧٧,٠٠٠) نه‌وه‌د ملیۆن و نۆسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار دیناری تەرخان کرد بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ته‌واوكردنی بینای پۆلیسی گومرك له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی كێلێ، ئه‌م گوژمه‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین خه‌رج ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢